یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پۆدکاستە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ مستەر بیست یوتیوبەری بەناوبانگی جیهانی کە لە ماوەی 30 خولەک زیاتر لە ملیۆنێک ڤیوی هەبوو، دەڵێت :’ئێستا تەمەنم 40 ساڵە و تا تەمەنی 100 ساڵی دەژیم’.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی نەسڕی سعوودی لە یوتیوب لە چەناڵەکەی خۆی پۆدکاستەکەی لەگەڵ میستەر بیست بڵاوکردەوە و دەڵێت :’کاتێک ژمارەی فۆلۆوەرسەکانم لە سۆشیاڵ میدیا گەیشتە ملیارێک هیچ بۆ من چاوەڕواننەکراو نەبوو، ناشمەوێت ریکۆردەکانی بیست بشکێنم، چونکە ئەم ریکۆردانە هی خۆیەتی’.
لەبارەی یاریکردنی لەگەڵ جونیۆری کوڕی هاوشێوەی لیبرۆن جەیمس، دۆن دەڵێت :’جونیۆر جارێک تەمەنی 14 ساڵانە، با بزانین تاوەکو کەی دەتوانم بەردەوام بم’.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پۆدکاستەکە هیلالی بە رکابەری ئێستای خۆی دانا و داوەتی بیستی کرد بۆ ئەوەی لە هەر یارییەک حەز بکات ئامادە بێت، دۆن داوای لە بیست کرد لە یارییەکی جامی وەرزی ریاز بچێتە سعوودیە لە یاریی دێربی هیلال و نەسڕ ئامادە بێت.
بیست لە پۆدکاستەکە ستایشی گۆڵەکەی رۆناڵدۆی بەرامبەر یوڤێنتۆس لە چامپیۆنزلیگ کرد و گوتی :’زیاد لە 100 جار سەیری ئەو گۆڵەم کردووە لە یوڤێنتوسی دەکەیت، تۆ دەتوانیت ئەو شتانە بکەیت، کە یاریزانەکانی دیکە ناتوانن، لەبەر ئەوەیە زۆر خۆشمان دەوێیت’.
پۆدکاستەکەی دۆن تەنیا کاتژمێرێک دوای بڵاوبوونەوەی زیاتر لە دوو ملیۆن ڤیوی هەبووە.