عێراقکوردستان

ژیار گۆڤەند هۆکاری جێهێشتنی دهۆک ئاشکرا دەکات

یانەکان دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ یاریزانە کوردەکان ناکەن

Yariga App

یاریگا –

ژیار گۆڤەند و دهۆک گرێبەستی نێوانیان هەڵوەشاندەوە و یاریزانەکەش هۆکارەکەی باس دەکات.

40 رۆژ پێش کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان، دهۆک و ژیار گۆڤەند بەفەرمی گرێبەستی نێوانیان هەڵوەشاندەوە، یانەکەش لە پەڕەی تایبەتی خۆیان رۆیشتنی یاریزانەکەیان راگەیاند و سوپاسیان کرد بۆ ئەو چەند وەرزەی لەگەڵ یانەکە بوو.

ژیار هۆکاری رۆیشتن و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نیوانیان لەگەڵ دهۆک بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا ئاشکرا کرد و گوتی:

بابەتەکەی من پەیوەندی بە ئاستی هونەریمەوە نەبوو، لە سەر شتێکی ئاسایی راهێنەر لەگەڵ من کەوتۆتە رکابەری و منی پەراوێز خست، سەرەتا راهێنەر و دەستەی کارگێڕیش متمانەیان بە توانای من هەبوو هەر بۆیەش رێگەیان نەدا لە یانەکە بڕۆم ئەوە لە کاتێکدا بوو چەندین گرێبەستی یانەکانی ترم هەبوو کە پارەکەی دوو هێندەی دهۆک بوو دیار ترینیان زەوڕا و نەورۆز بوون، پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان بە چەند رۆژێک پێیان راگەیاندم کە دەتوانم یانەکە جێبێڵم ئەوکاتیش یانەکان پێکهاتەیان تەواو کردبوو، هۆکاری سەرەتا و کۆتایی بۆ کێشەکەم لەگەڵ راهێنەر بوو.

هێرشبەرەکەی پێشووی دهۆک باس لە نا یەکسانی و دادپەرەوەی کارگێڕی یانەکان دەکات لەگەڵ یاریزانی کورد و ئەو پێیوایە پەراوێز خراون، ژیار دەڵێت:

بە داخەوە یانەکان دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ یاریزانەکان ناکەن، بە پێچەوانەی عەرەب و پیشەگەرەکان تێڕوانین و رێزگرتنیان بۆ یاریزانی کورد وەکو پێویست نیە

سێ وەرزە ژیار یاریی بۆ دهۆک دەکات و ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە سەرخستنی تیپەکە لە خولی نایابی عێراقەوە بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق.

بابەتی زیاتر

Back to top button