یاریگا –
کاساس لەبارەی جامی کەنداوی 26 کە مانگی داهاتوو لە کوێت بەڕێوە دەچێت، داوایەک لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دەکات.
خیسوس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دوای بردنەوەکەیان لە عومان لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ بەغدا داوای لە عەدنان درجال سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق کردووە لەکاتی جامی کەنداوی 26 یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بوەستێنرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت زۆرترین یاریزانی خولی ناوخۆیی بانگهێشتی هەڵبژاردەکە بکات.
کاساس داوایکردووە لەبەر ئەوەی یارییەکانی جامی کەنداو بەشێک نییە لە یارییەکانی رۆژی فیفا، خولی ئەستێرەکانی عێراقلەکاتی کاتی پاڵەوانێتییەکە بوەستێنرێت بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین یاریزانی خولەکە بانگهێشت بکەن، بەتایبەتی ئەو یاریزانانەی هێشتا نەیتوانی دەرفەتیان پێبدات.
کاساس دەیەوێط بۆ جامی کەنداوی کوێت بانگهێشتی هەریەکە لە پیتەر گورگیس (دهۆک)، محەمەد قاسم (نەجەف)، ئالێکساندەر ئۆراها (کویز پارک رینجەرز)، مەیسەرم جەبار (زەوڕا)، حەموود مەشعان (قوە جەوییە)، حوسێن عەلی (شوڕتە) و محەمەد داود (شوڕتە) بکات.
جامی کەنداوی 26 رۆژانی 22 تا 26ـی دیسەمبەری 2024 لە کوێت بەڕێوە دەچێت کە عێراق لە کۆمەڵەی دووەم هاوشانی سعوودیە و بەحرەین و یەمەن یاریی دەکات.