ئیسپانیاگرنگترین

بڕیاری کۆتایی درا لەسەر شوێنی رووبەڕووبوونەوەکەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ

Yariga App

یاریگا –

ماوەیەکە لە ئیسپانیا بیرۆکەیەک گەڵاڵە بووە بە بردنەدەرەوەی هەندێک لە گرنگترین یارییەکانی خولی ئەو وڵاتە بەتایبەت بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

خافێر تیباسی سەرۆکی لالیگا داکۆکیکارێکی سەرسەختی بیرۆکەکەبوو، تا ئەمڕۆش چاوەڕوانییەکان بۆ ئەوەبوون یاریی نێوان بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید کە 21ی مانگی داهاتوو رووبەڕووی یەکتردەبنەوە، لە شاری مەیامی ئەمریکا بەڕێوەبچێت. بەڵام ئەمڕۆ بەتەواوەتی ئەو پلانە وەستێنرا و یارییەکە هەر لە ئیسپانیا  و یاریگای بارسا بەڕێوەدەچێت.

رۆژنامەی گاردیانی ئینگلیزی هۆکارەکانی رەتکردنەوەی بیرۆکەکە لەئێستادا بۆ هۆکاری لۆجستی و نەبوونی رەزامەندی دەگەڕێنێتەوە کە هێشتا فیفا، یوێفا و یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاش رەزامەندییان پیشان نەدابوو بۆ بردنەوەی دەرەوەی یارییەکان.

بیرۆکەی پشت پلانەکە بە پلەی یەکەم بۆ ئەوەبوو هاندەرانی ئەو وڵاتەش لە نزیکەوە چێژ لە بینینی یاریی یانەکانی خولی ئیسپانی ببینن و لەسەر ئاستی جیهان تۆڕی بینەرانیان فراوانتر بکەن.

هەر بەپێی زانیارییەکانی گاردیان، پلانەکە لەئێستادا هەڵپەسێردراوە. بەڵام هێشتا بۆ وەرزی 2025-2026 ئەگەرێکی کراوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button