روبن ئامۆریم دەیەوێت پێنج یاریزانی مانچێستەر یونایتد بفرۆشێت
شۆڕشی ئامۆریم دەستیپێكرد...
یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، روبن ئامۆریم راهێنەری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، دەیەوێت ریزەكانی یانەكەی رێكبخاتەوە.
لە ماوەی رابردوودا ئیدارەی مانچێستەر یونایتد ئێریك تێن هاخ راهێنەری هۆڵەندی یانەكەیان لە پۆستەكەی دوورخستەوە و روبن ئامۆریم راهێنەری پۆرتوگالیان لە جێگای دانا.
🚨🎥 – Ruben Amorim: “Good movement, Mase.”
Mason Mount impressing in training.
Also, notice the Shaw-Evans-Yoro back three, and Casemiro-Mainoo midfield pivot 👀 pic.twitter.com/diky9SkMwz
— UF (@UtdFaithfuls) November 18, 2024
بە گوێرەی زانیارییەكانی مانچێستەر یونایتد ئیڤنینگ، ئامۆریم لە پلانیدایە چەند یاریزانێكی یانەكەی بفرۆشێت بەمەبەستی هاوسەنگگكردنی بودجەی یانەكەی، وەک ئامادەكارییەك بۆ ئەوەی ئەو یاریزانانەی لە پلانیدایە لە لە زستانەدا بیگوازێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، مانچێستەر یونایتد دەیەوێت لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا لەو یاریزانانە رزگاری ببێت و هەر زوو گرێبەستی نوێ واژۆ بكات، بۆ ئەوەی دۆخی یانەكە لەو ئاستە خراپەی ئێستا كە هەیە رزگار بكات.
ئەوەشخراوەتە روو، روبن ئامۆریم دەیەوێت لە گواستنەوەكانی زستانەدا دەستبەرداری یاریزانان، هاری ماگوایەر، ڤیكتۆر لیندیلۆف، كریستیان ئێریكسن، ماركۆس راشفۆرد و ئانتۆنی ببێت.
مانچێستەر یونایتد بە كۆكردنەوەی تەنیا 15 خاڵ لە دوای تێپەڕبوونی یازدە هەفتە لە ریزبەندی 13 پرێمەرلیگ دێت.