دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

کۆتا هەڵوێستی مۆرینیۆ بۆ گواستنەوەی ئانسو فاتی

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەیەکی ئیسپانی کۆتا زانیاریی لەسەر هەڵوێستی جۆزێ مۆرینیۆ بۆ گواستنەوەی ئانسو فاتی ئاشکرادەکات.

فاتی یەکێک لە ئامانجەکانی راهێنەرە پۆرتوگالیەکەبوو کە بیگوازێتەوە فەنەرباچێ بۆ تۆکمەترکردنی هێڵی پێشەوە، بەڵام وادیارە نیازەکەی جۆزێ گۆڕانکاریی تەواوەتی بەسەرداهاتووە و هۆکارەکەشی ئاشکراکراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، پێکانە بەردەوامەکانی ئەستێرە ئیسپانییەکە کە تەواوەتی کاریگەری کردووەتە سەر ئامادەیی جەستەیی ناوبراو، بەوەش رای مۆرینیۆی بە یەکجاریی لەبارەیەوە گۆڕاوە.

فاتی کە یەکەم بەشداریکردنی لە یارییەکی فەرمی بارسێلۆنا ساڵی 2019 بە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە ئەنجامدا، چاوەڕوانییەکان لەسەری ئەوەبوون ببێتە بە یەکێک لە ناوە دیار و کاریگەرەکانی و نەوەی نوێی کەتەلۆنییەکان. بەڵام لە ساڵی 2020 بەهۆی پێکانێکی زۆر سەختەوە کە 305 لە لاکێشەی سەوزی دوورخستەوە، نەیتوانی بە هەمان دەرکەوتنی سەرەتای خۆیەوە بگەڕێتەوە. ئێستاشی لەگەڵ بێت لەم مانگەدا جارێکیتر پێکان بەرۆکی گرتووەتەوە.

ناوبراو لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا بۆ بارسا 119 یاریی کردووە، خاوەنی 29 گۆڵ و 10 ئەسێستە.

مارکا زانیوشیەتی کە مۆرینیۆ بە وردی چاودێری دۆخی فاتی کردووە لەژێر سەرپەرشتی هانزی فلیکدا تا بزانێ بەرەوکوێ دەڕوات، بەڵام یاریزانە 22 ساڵانەکە تەنها 158 خولەک لەلایەن راهێەنەرەکەیەوە بەشداریپێکراوە لەسەرەتای وەرزەکەوە. تەنها یەک جاریش سەرەکیی بووە.

ئانسو بەهۆی ئەو پێکانەی لە 13ی ئەم مانگە لە ماسوولکەکانیدا تووشی هات، تا مانگی داهاتوو ناتوانێ یاریی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button