یاریگا –
ئیڤان خالید دوای تووشبوونی بە پێکان سەردانی ئیماڕاتی کرد و جۆری پێکانەکەشی دیاریکرا.
بە هۆی هەستکردن بە ئازار لە ئەژنۆیدا، ئیڤان خالید ناوەڕاستکاری هەولێر سەردانی ئیماڕاتی کرد و پشکنینی پزیشکی بۆ پێکانەکەی کرد، ئیڤان دەربارەی جۆری پێکان و چارەسەری تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند:
ماوەیەک بوو هەستم بە ئازار دەکرد لە ئەژنۆمدا، بریارمدا بچمە ئیماڕات و پشکنینی پزیشکی بکەم، لە پشکنینەکان دەرکەوت چەند کیسێکی بچوکی ئاو لە نێو ئەژنۆمدا هەیە و سوپاس بۆخوا بەستەرەکانم بێ کێشە بوون، پزیشک بریاریدا چەند سرنجێک لە ئاوی چۆکم دەربهێنێت و ئێستا هەست بە باش بوون دەکەم، چارەسەری سێ مانگی پێداوم و ئەمڕۆش بەشێوەی سەرەتایی دەستم بە مەشقەکان کردەوە، تەنها یاریی داهاتوو ئەستەمە ئامادەبم و هەوڵدەدەم دواتر بە شێوەیەکی باش بگەڕێمەوە بۆ یارییکردن.
سەرەتای وەرزی ئەمساڵ ئیڤان خالید بە گرێبەستێکی یەک وەرزە لە سەر داوای سەمیر بابۆی راهێنەر لە کارەباوە پەیوەندی بە هەولێر کرد، پێشووتریش چەند وەرزێک لە هەولێر یارییکردووە و لەلاوانی قەڵاومنارەوە پێگەیشتووە.