یاریگا –
زیاتر لە نیو دەرزەن یاریزان لە مانچێستەر یونایتدکەی روبن ئامۆریم هەڕەشەی رۆشتنیان لەسەرە و پێناچێت چیتر بتوانن بە ئاسانی بگەنەوە بە پێگەی سەرەکیی.
ئەمڕۆ راهێنەرە پۆرتوگالیەکە بە گەرموگوڕیەکی زۆرەوە راهێنەکانی مان یوی بەڕێوەبرد لەگەڵ ئەو یاریزانانەی نەگەڕاونەتەوە بۆ ئەرکە نێودەوڵەتیەکانیان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی میرەری ئینگلیزی، ئەم 7 یاریزانە رەنگە کۆتایی وێستگەکەیانبێت لەگەڵ مانچێستەر لەژێر سەرپەرشتی ئامۆریم.
- هاری ماگوایەر
- کریستیان ئیرێکسن
- ڤیکتۆر لێندلۆف
- جۆنی ئیڤانس
- تیرێل مالاسیا
- کاسیمیرۆ
- ئانتۆنی
زۆرێک لەو یاریزانە تەنانەت سەروەختی راهێنەرایەتی ئێریک تێن هاخیش پێگەی سەرەکییان بۆ نەمابووە.
زۆرێک لە سەرچاوە ئینگلیزیەکان باس لەوە دەکەن ئەم زستانە یانەکە بە کەمتر لەو نرخەی ئەنتۆنیۆی لە ئایاکس کڕی، دەستبەرداری ئەستێرە بەڕازیلیەکە دەبن.
هەر ئەمڕۆش رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە کە چاوەڕوان دەکرێت مان یونایتد بە سەرپەرشتی ئامۆریم بڕە پارەیەکی زۆر کەمتر خەرج بکات لەچاو ئەوەی بۆ تێن هاخ کرا.