یاریگا –
داڤید دی خیا لە ئیتاڵیا ژیانی بۆ گەڕاوەتەوە و بووەتە کۆڵەگەیەکی سەرەکی پشت ئەنجامە نایابەکانی فیۆرێنتینا.
گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە دوای ساڵێک لە دانیشتن بەبێ یانە پاش ئەزموونە زۆرەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد، سەرەنجام هاوینی رابردوو لەرێگەی یانەی فیورێنتیناوە گەڕایەوە بۆ لاکێشەی سەوز.
دی خیا لەگەڵ فیورێنتیان زۆر بە ناوازەیی دەرکەوتووە، بەجۆرێک وەک باشترین یاریزانی مانگی ئۆکتۆبەر لەسەر ئاستی یانەکەی هەڵبژێردرا.
https://twitter.com/Football__Tweet/status/1858894032610492793
گۆلپارێزە 34 ساڵانەکە لە شەش یاریی یانەکەیدا لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان لەو مانگە، لە چوار یاریی بەشداریکرد توانی سەرجەمیان ببەنەوە. لەکاتێکدا فیورێنتینا هەر لەو مانگە بەبێ دی خیا دوو یاری ئەنجامدا، یەکێکیان دۆڕاند.
تیمەکە لە سێریائەی تا ئێستا وەک ئەسپی رەشی خولەکە خۆی پیشانداوە. لە کۆتا 8 یاری توانیویانە 7 بردنەوە و یەکسانبوونێک تۆماربکەن. دوای 12 هەفتە خاوەنی 25 خاڵن و لە پلەی سێیەم دێن.