ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌تورکیاسعوودیەگرنگترین

یانەیەکی تورکی دەیەوێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ بگوازێتەوە ریزەکانی

خۆزێ مۆرینیۆ نێوەندگیری دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامه‌یه‌كی توركی سوپرایزێکی گه‌وره‌ له‌ مێركاتۆی زستانه‌ ئاشكرا ده‌كات، رایگەیاندووە فێنارباهچێی تورکی دەیەوێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ بگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەی هەبەرلەری تورکی رایگەیاندووە، یانه‌ی فێنارباهچێی توركی نزیكه‌ له‌ تەقاندنەوەی بۆمبێکی مێژوویی له‌ مێركاتۆی زستانه‌ ئه‌ویش گرێبەست كردنه  لەگەڵ ئەستێرەی پۆرتوگالی، کاپتنی نەسری سعودی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشکردووە، فێنارباهچێ هەموو توانا داراییەکانی بۆ گواستنەوەی رۆناڵدۆ کۆدەکاتەوە، تەنانەت ئەگەر جیاوازییەکی زۆریشی له‌گه‌ڵ گەنجینەی یانەکە هه‌بێت ده‌یه‌وێت یاریزانه‌كه‌ بگوازێته‌وه‌.


روونیشیکردووته‌وه‌، ئەگەر رۆناڵدۆ به‌ گرێبەسته‌كه‌ی یانه‌ توركیه‌كه‌ رازی بێت، ئەوا موراد ئۆلکەر سەرۆکی یانەکە تێچووی دارایی گرێبەستەکە لە ئەستۆ دەگرێت.

رۆژنامە تورکییەکە روونیكردووته‌وه‌، خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پۆرتوگاڵی یانه‌كه‌ دانوستان لەگەڵ رۆناڵدۆ ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ ریال مه‌درید كارییان كردووه‌ و زۆر له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكن.


له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی رۆناڵدۆ یانه‌كه‌ هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە دانوستانەکانی لەگەڵ رۆناڵدۆ بڵاونەکردووەتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی یانە توركیه‌كه‌ لەسەر پلاتفۆرمە جیاوازەکانی سۆشیال میدیا هەڵمەتەکانیان دەستپێکرد بۆ هاندانی ئیدارەی یانەکەیان بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ڕۆناڵدۆ.

هاندەرانی فەنرباخچە خەون بە گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە دەبینن کە 5 جار خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە، ئاره‌زوو ده‌كه‌ن به‌ گواستنه‌وه‌ی دۆن ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوه‌كان بكه‌ن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button