ئیسپانیاگرنگترین

ڤالڤێردی: نزیکبووم ببمە یاریزانی ئارسیناڵ و هەستم دەکرد من وەکو ماڕادۆنام نابێت رابکەم

چیرۆکی سەرەتای کاروانی وەرزشی خۆی دەگێڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ڤالڤیردی لە دیمانەیەکی لەگەڵ بەرنامەی  “Universo valdano” لە تۆڕی مۆڤیستاری ئیسپانی، پەردە لەسەر چەند نهێنییەکی ژیانی لادەدات و باسی دۆخی ئێستای لە ریال مەدرید دەکات.

فێدریکۆ ڤالڤێردی ناوەڕاستکاری یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای لەبارەی ژیانی منداڵی خۆی دەڵێت :’باوکم کاری دیلیڤەری دەکرد و لەگەڵ دایکم رۆژانە 24 کاتژمێر کاریان دەکرد بۆ ئەوەی بتوانن لاپچین و کرێی چوونم بۆ راهێنانەکان بدەن، هەرگیز لەبیری ناکەم، من قۆناخی ناوەندیم تەواو کرد بەڵام نەمتوانی خوێندن تەواو بکەم، لەگەڵ خێزانەکەم گەیشتینە ئەو بڕوایەی من دەبێت خۆم بۆ یاریی تۆپی پێ تەرخان بکەم’.

هەروەها دەشڵێت :’پەشیمانم لەوەی نەمتوانی خوێندن تەواو بکەم، بۆیە دەمەوێت منداڵەکانم جگە لە خوێندن هیچی دیکە نەکەن، دەمەوێت تەنیا گرنگی بە خوێندن و کتێب بدەن و بیر لە هیچی دیکە نەکەنەوە’.

لەبارەی بانگهێشت نەکرانی بۆ مۆندیالی 2018 دەڵێت :’ناخۆشترین رووداوی وەرزشیم ئەوە بوو بانگهێشتی مۆندیالی 2018 نەکرام، هەستم بە بێهیوایی دەکرد، هەرگیز ئەوە لەبیر ناکەم، هەستم بە شەرمەزاری دەکرد کاتێک گەڕامەوە ماڵەوە، نەمتوانی ئاواتی دایک و باوکم و خێزانەکەم بهێنمە دی’.

ڤالڤێردی دەشڵێت :’من سەرەتا کە دەتسم بە یاریی کرد بڕوام وانەبوو لە راهێنانەکان رابکەم، وامدەزانی من وەکو ماڕادۆنام پێویست ناکات بەدوای تۆپدا رابکەم، بەڵام جارێکیان لەبەر ئەوەی بەرگریم نەدەکرد راهێنەرەکەم لە یاریگا دەریهێنام، لەوکاتەوە بیرکردنەوەم گۆڕا’.

ناوەڕاستکارە 26 ساڵانەکە نزیکبووە 10 ساڵ لەمەوبەر ببێتە یاریزانی ئارسیناڵ، دەڵێت :’من بڕوام وابوو داهاتووم لە لەندەن دەبێت، لە ئارسیناڵ دەستم بە مەشق و راهێنان کرد، لەوانەیە یاریزانەکانی ئەوکاتی ئارسیناڵ لەبیریان نەبێت، بەڵام بیێێرین و ئیمیلیانۆ مارتینێز و ئەلێکسس سانچێز و کازۆرلا زۆر هاوکارییان کردم، ئەوکات زمانی ئینگلیزیم نەدەزانی، ئەوان وەرگێڕانیان بۆ دەکردم، خۆشبەختانە دواتر ریال مەدریدی وای منی کرد و ئارسیناڵ نەیتوانی گرێبەستم لەگەڵ واژۆ بکات’.

بابەتی زیاتر

Back to top button