ئیتاڵیاگرنگترین

دوایین زانیارییه‌كان له‌ باره‌ی پێكانه‌كه‌ی ڤیلاهۆڤیچ

Yariga App

یاریگا –

دوسان ڤلاهۆڤیچی سربی، هێرشبەری یۆڤێنتۆس، نیگەرانییەکی زۆری بۆ یانەکەی دروستکر، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاریی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر دانیمارك به‌هۆی پێكانه‌وه‌ یاریگای جێهێشت.

رۆژنامەی سکای سپۆرت ئیتاڵیا بڵاویکردووته‌وه‌، ڤیلاهۆڤیچ لە خولەکی 88 بەهۆی پێكان له‌ ماسولکەکانییەوە یاریگای جێهێشت.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشبەرە سڕبیه‌وه‌ بە یاوەری ئەندامێکی ستافی پزیشکی تیپەکە یاریگای بەجێهێشتووە، پێكانه‌كه‌شی، له‌ ماسولکەی پشتەوەی رانی چەپی بووە.

ڤلاهۆڤیچ دوای یارییه‌كه‌ گوتی،  هەستم بە ئازار کرد لە رانمدا نەمتوانی یارییەکە تەواو بکەم، بۆیه‌ یاریگام جێهێشت.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یۆڤینتۆس لە بارودۆخی ڤلاهۆڤیچ نیگه‌رانه‌، ئه‌مرۆ پشكنینی زیاتری بۆ ده‌كرێت و له‌وانه‌یه‌ یاریزانه‌كه‌ له‌ خولی ئیتاڵیا به‌رامبه‌ر میلان ئاماده‌ نه‌بێت و یارییه‌كه‌ش رۆژی شه‌ممه‌ له‌ یاریگای سان سیرۆ ده‌كرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button