یاریگا –
سەرتاشێکی پۆرتوگاڵی نهێنییەکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەکاتی سەرتاشین ئاشکرا دەکات، کە لە هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ سەری دۆنی تاشیوە.
پێدرۆ ڤیێرا، سەرتاشی تایبەتی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ چیرۆکی یەکەم سەرتاشینی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەر و کاپتنی هەڵبژاردەکە دەگێڕێتەوە و لە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی دەڵێت :’کاتێک من بوومە سەرتایشی تایبەتی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ بڕوام نەدەکرد، زۆر بڕواپێنەکراو بوو بۆ من، جارێکیان دیۆگۆ دالۆت گوتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دێت بۆ ئەوەی سەری بتاشیت، لە لیستەکە دوایین کەس بوو نۆرەی بێت’.
هەروەها دەشڵێت :’دالۆت لەسەر کورسی بوو خەریکبووم قژم دەتاشی، دەنگی کریستیانۆ هات، دالۆت گوتی ئەوە کریستیانۆیە هات، من زۆر بەگڕوتین بووم بۆ ئەوەی سەری کریستیانۆ بتاشم، چونکە جاری پێشتر دۆن لە دوایین ساتەکان نەهات بۆ ئەوەی قژی بتاشێت و پەشیمان بووەوە’.
دەشڵێت :’دۆن کاتێک هات گۆرانی لەبەر خۆی دەگوتەوە، کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ هات گوتی دەتوانم دابنیشم، منیش گوتم بێگومان ئێرە ماڵی تۆیە، کریستیانۆ لە سەرتاشینەکەی تەنیا یەک داواکاری هەبوو، گوتی ئایا دەتوانم لە ماوەی 30 خولەک سەرم بتاشی، گوتم بێگومان دەتوانم، لە ماوەی 25 خولەک سەی کریستیانۆ رۆناڵدۆم تاشی، من شانازیی بەوە دەکەم کە سەرتاشی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێم’.