شۆڕشی ئامۆریم بە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی فەڕەنسا لە مانچێستەر یونایتد دەستپێدەکات
گومانێکی زۆر لەسەر داهاتووی یاریزانەکە هەیە
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد دەیەوێت بەختی خۆی لەگەڵ گواستنەوەی رانداڵ کۆلۆ موانی، ئەستێرەی فەڕەنسی تاقیبکاتەوە.
روبن ئامۆریم، کارەکانی لە شوێنی ئێریک تێن هاخ دەستپێکردووە، راهێنەرە پۆرتوگالییەکە دەیەوێت دەستکاری بەشێک لە پێکهاتەی ئێستای شەیاتنە سوورەکان بکات و داوای پاڵپشتی داراییکردووە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی Fussball.news بێت، مان یونایتد دەیەوێت لە یەنایەر/کانوونی دووەمی داهاتوودا، بەخواستن گرێبەست لەگەڵ کۆلۆ موانی واژۆ بکات و بژاردەی گواستنەوەی هەمیشەیی لە گرێبەستەکەدا شوێن بکاتەوە.
سەرەڕای گواستنەوەی بەبڕی 95 ملیۆن یۆرۆ لە ئێنتراخت فڕانکفورتەوە بۆ یانە پاریسییەکە، بەڵام ئاستی چاوەڕوانکراوی پێشکەش نەکردووە و تەنانەت، نەیتوانیوە شوێنێکی سەرەکی بەردەوام بۆخۆی دەستەبەر بکات.
هەرچەندە یاریزانە فەڕەنسییەکە لە لێدوانێکیدا بۆ Telefoot رەتیدەکاتەوە، بیری لە جێهێشتنی یانەکەی کردبێتەوە
نەخێر، هەرگیز بیرم لە جێهێشتنی یانەکە نەکردووە، ئەرکەکە پەیوەستە بە منەوە، دەبێ زۆر خۆم ماندوو بکەم، تاوەکو متمانەی راهێنەر بەدەستبهێنم، ئەمەش بەشێکی گرنگی چیرۆکەکەیە. بەردەوام خۆم ماندووکردووە و ئەمەش کارێکی ئاسان نییە.
موانی لەلایەن دیدیێ دیشان، راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا، بانگهێشتی یارییەکانی. نەیشنزلیگ کرا.