کێبڕکێی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لەسەر ئەستێرەیەکی ئەڵمانیا گەرم بووە
هەموو شتێک لەوانەیە رووبدات
یاریگا –
کێبڕکێی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا لەسەر ئەستێرەیەکی ئەڵمانی گەرمبووە.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، کێبڕکێی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لەسەر جۆشوا کیمیچ، یاریزانی بایرن میونشن چووەتە قۆناخێکی پێشکەوتوو.
گرێبەستی کیمیچ لە کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانە باڤارییەکە بەسەردەچێت، نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بووەتە کاری لەپێشینەی بەڕێوەبەرانی ئێف سی هۆڵیوود.
بایرن میونشن دەیەوێت خەرجییەکانی وەرزی داهاتووی کەمبکاتەوە و ماکس ئێبێرل، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە، کارەکتەری سەرەکی پڕۆسەکەیە. ئێبرێل داوای لە لیرۆی سانێ و کیمیچ کردووە، مووچەی وەرزی داهاتوویان کەمبکەنەوە.
هەرچەندە کیمیچ یەکێکە لە یاریزانە یەکلاییکەرەوەکانی میونشن، بەڵام بەرزی مووچەکەی، رێگرێکی گەورەیە لە بەردەوامبوونی لە یانەکە، بە تایبەت لە هاوینی داهاتوودا، بێبەرامبەر یانەکە جێدەهێڵێت.
مەدرید لە داهاتووی ئۆرێلیەن چوامینی دوو دڵە، لە ماوەی رابردوودا باس لە گرنگیپێدانی لەلایەن لیڤەرپوولەوە دەکرا و بەهۆی گەورەیی تەمەنی لوکا مۆدریچ، پارێزگاری لە چوامینی کراوە.
ئەگەر تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کیمیچ گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، ئەوا یاریزانەکە دەتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ یانە گرنگیپێدەرەکان دەستپێبکاتج