ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بیر لە گۆڕانكارییەكی گەورە دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ وەرزی نوێ بیر لە گۆڕانكارییەكی گەورە دەكاتەوە.

لەم وەرزەدا ریال مەدرید بەهۆی زۆری پێكانەكانیەوە دەناڵێنێت، ئیدێر میلیتاو بۆ جاری دووەم تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بوو، هەروەها رۆدریگۆ، چوامینی، لوكاس ڤازكێز، هەروەها دانی كارڤاخال، خوان مارتینێز، ئالابا و كۆرتوا سەرجەمیان تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆیان بوون.


بە گوێرەی راپۆرتێكی كادێنا سێر، ریال مەدرید دەیەوێت بە تەواوی هێڵی بەرگری باڵی چەپی بگۆڕێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، چاوەڕوان دەكرێت هەریەك لە فران گارسیا و فێرلاند مێندی لە وەرزی داهاتوودا ریزەكانی ریال مەدرید جێبهێڵێت.

ئەوەش ئاشكرا كراوە، ئالفۆنسۆ دەیڤز و میگێل گوتیرێز بژاردەی سەرەكین بۆ ئەو هێڵە و لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا پەیوەندی بە مەدریدەوە دەكەن.

فران گارسیا و فێرلاند مێندی

بابەتی زیاتر

Back to top button