دوایین پەرەسەندن؛ ئۆسیمین دەبێتە شوێنگرەوەی زیرکزی
شيیتانە سوورەکان گۆڕانکارییەکی گەورە دەکەن
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد دەستبەرداری جۆشواز ریرکزی هۆڵەندی دەبێت.
ماڵپەڕی گۆڵ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد پلانی داڕشتووە لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوو دەستبەرداری زیرکزی ببێت و ئامانجییەتی ڤیکتۆر ئۆسیمینی نایجیری بۆ شوێنی هێرشبەرە هۆڵەندییەکە بگوازێتەوە.
هێرشبەرە 23 ساڵانییەکە لە هاوینی رابردوو بەبڕی 42.50 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڵۆنیاوە پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکان کرد، بەڵام ئاستی وەک پێویست نییە و لە 17 یاریی تەنیا یەک گۆڵی کردووە. بۆیە مانچێستەر دەیەوێت دوای تەنیا شەش مانگ لە گواستنەوەی یاریزانەکە، دەستبەرداری ببێت.
شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت ڤیکتۆر ئۆسیمین بکەنە شوێنگرەوەی زیرکزی، کە ئێستا هێرشبەرەکەی ناپۆلی بەشێوەی خواستن یاریی بۆ گالاتاسەڕای تورکی دەکات، هەر یانەیەک یاریزانەکەی بوێت دەتوانێت لە مێرکاتۆی زتانە بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ بەدەستی بهێنێت.
بەڵام شەیتانە سوورەکان نایانەوێت ئەو بڕە پارەیە لە گواستنەوەی خەرج بکەن، پلانیان داڕشتووە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ و جواشوا زیرکزی پێشکەش بە ناپۆلی بکەن، تاوەکو لە بەرامبەردا تواناکانی ئۆسیمین بەدەست بهێنن.
بەڵام گرفتی گەورەی یانە ئینگلیزییەکە لەگەڵ ڤیکتۆر، مووچە زۆرەکەیەتی، مووچەی ساڵانەی هێرشبەرە 25 ساڵانییەکە لەگەڵ ناپۆلی 11 ملیۆن یۆرۆیە.
مان یونایتد لەم وەرزە ئاستێکی خراپ پێشکەش دەکات. دوای دوورخستنەوەی ئێریک تێن هاخ، یەکشەممەی داهاتوو روبن ئامۆریمی پۆرتوگالی وەک راهێنەری نوێی مانچێستەر یونایتد لە یەکەم ئەرکیدا رووبەڕووی ئیپسویچ تاون دەبێتەوە.