یاریگا –
شێرکۆ کەریم لە یارییەکی دۆستانەی هەولێر بەرامبەر کۆیە هەستی بە ئازار کردووە و یارییەکەی پێ تەواو نەکرا.
شێرکۆ کەریم لە یارییەکی دۆستانەی هەولێر و کۆیە کە بۆ خۆئامادەکردن بۆ یارییەکانی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە هەولێر کرا، بەهۆی ئەوەی بە توندی بەر یاریزانێک کەوت یارییەکەی پێ تەواو نەکرا و هەستی بە ئازار کرد، کە تازە لە پێکانەکەی گەڕاوەتەوە و نزیکەی مانگێکە لە یاریکردن دابڕاوە.
شێرکۆ کەریم لەبارەی پێکانەکەی لە لێدوانێکی تایبەتی بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند :’پشکنینە پزیشکییەکانم دەریانخستووە هیچ پێکانێکم نییە و پزیشک پێی گوتم تەنیا ئازارێکی کەمە، سووپاس بۆ خوا سەلامەتم و هیچ پێکانێکم نییە’.
هێرشبەرە 28 ساڵانەکەی هەولێر بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر حدوود لە خولی ئەستێرەکانی عێراق ئامادە دەبێت، کە هێشتا وادەی دیاریکراوی یارییەکە دەستنیشان نەکراوە.
شێرکۆ رۆژی 24ـی مانگی رابردوو لە یاریی بەرامبەر زەوڕا تووشی پێکان بوو کە گۆڵی یەکسانبوونی یارییەکەی بۆ یانەکەی قەڵاومنارە کرد، لە چوار یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر قاسم، نەجەف، نەفتی بەسرە و زاخۆ بێبەش بوو، کە هەولێر تەنیا یارییەکی بردەوە و تووشی دوو شکست و یەکسانبوونێک بوو.