یاریگا –
له ماوه‌ی رابردوو ده‌نگۆی زۆر له باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی یونس مه‌حمود له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كرا و باس له‌وه‌ده‌كرا جێگری سه‌رۆكی فیدراسۆنی تۆپی پێی عێراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی كاساس هه‌یه
ئەحمەد موسه‌وی ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەی عێراق، راستییەکانی لەبارەی دەستوەردانی یونس محمود ئەستێرەی پێشووی عێراق و جێگری سەرۆکی فیدراسۆنی تۆپی پێ، له پێكهاته‌ی كاساس ئاشکرا کرد.
ئه‌حمه‌د موسه‌وی بۆ شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاند، هیچ کاریگەرییەک یان ده‌ستوه‌ردانێك له پێكهاته‌ی كاساس لەلایەن سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی عێراق عەدنان دەرجال یان هیچ ئەندامێکی فیدراسیۆنه‌كه نیه و هیچ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بڕیاری راهێنه‌ر نیه و ئه‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر یونس ده‌كرێت دوورن له راستی و ئه‌و بێتاوانە.
گوتیشی، قسه و ده‌نگۆی زۆر ده‌كرێت له باره‌ی ئه‌وه‌ی یونس مه‌حمود كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاساس دروست ده‌كات و ده‌ستوه‌ردان له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كات، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه ئه‌م قسانه دوورن له‌راستی و لایه‌نێك بۆ تێكدانی دۆخی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌م پروپاگه‌ندانه ده‌كه‌ن.
شاندی هەڵبژاردەی عێراق دوێنی ئێواره گه‌یشته مەسقەتی پایتەختی عومان رۆژی سێشه‌ممه كاتژمێر 07:00 له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال به‌رامبه‌ر عومان یاریی ده‌كات.
هەڵبژاردەی عێراق له پلەی سێیەمی ریزبەندی کۆمەڵەی دووه‌مه، بە جیاوازی گۆڵ ئوردن پلە دووه‌می گرتووه، هەروەها دوو خاڵ لە پێش عومانی خاوه‌ن پلەی چوارەمەوەیە.