ئه‌مریکاگرنگترین

دێپای بە هەڵوێستێک هەژارنشینەکانی بەڕازیل سەرسام دەکات

شەوێکی ئەفسوناوی لەگەڵ هەژارنشینەکانی بەڕازیل

Yariga App

یاریگا –

مێمفێس دێپای دانیشتووە هەژارنشینەکانی بەڕازیل تووشی سەرسوڕمان دەکات و 12 کاتژمێر لەگەڵیان بەسەردەبات.

دێپای هۆڵەندی بەشێوەیەکی لەناکاو سەردانی ناوچەی سانتۆ ئاندرێی لە شاری ساو پاولۆ کردووە، سەردانەکەی خەڵکی ناوچەکەی بە تەواوی سەرسامکردووە و بووەتە مانشێتی سەرجەم رۆژنامە ناودارەکانی جیهان.

دێپای لە سەردانەکەی سەردانی زۆرێک لە شوێنەکانی ناوچەکەی کردووە، سەرەتا لەگەڵ منداڵە کەمدەرامەتەکان یاریی کردووە و کاتی بەسەربردووە. دواتریش لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە خواردن و خواردنەوەی خواردووە. لەگەڵ دانیشتووانی ناوچەکە چێژی لە مۆسیقا و گۆرانی گووتن وەرگرتووە و تەنانەت لە سەرتاشخانەیەکی ناوچەکە قژی چاککردووە.

ئەلیساندرۆ نونێس، دانیشتوویەکی ناوچەکەیە دەڵێت “کاتێک بەو ئۆتۆمبێلە گەورەیە گەیشتە کۆمەڵگاکەمان، هەمووان واماندەزانی گۆرانیبێژێکی ناودارە” .

دێپای لە درێژەی سەردانەکەی ماوەیەکی زۆر لە یانەیەکی شەوانەی میلیی ناوچەکە ماوەتەوە، پارەی خواردن و خواردنەوەی تەواوی خەڵەکەکی لە ئەستۆگرتووە کە بڕەکەی ١١٥٠ یۆرۆ بووە.

دانیشتوویەکی ناوچەکە؛ دێپای لەگەڵمان هێندە دڵخۆش بوو بە گاڵتەجاڕییەوە گووتی “ئەگەر بتانەوێت دەتوانن تەواوی یانە شەوانەکەش بڕوخێنن، من پارەی قەرەبووکردنەوەکەی دەدەم”.

یاریزانەکە 12 کاتژمێری لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە بەسەربرد و سەردانەکەی لە نزیکەی  کاتژمێر ٣ی بەیانی کۆتایی هاتووە. خەڵکەکە سەرسامی سادەیی یاریزانەکەبوون، سوپاس گوزاری بەخشندەیی دێپایان کردووە و زۆر دڵخۆشبوون کە ئەو ئەزموونە بەچێژەیان لەگەڵی بەسەربردووە.

هێرشبەرە 30 ساڵانییەکە لە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە کۆرێنتیانز پاولیستای بەڕازیلی کرد. لە 10 یاریی 3 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و 4 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button