عێراقکوردستانگرنگترین

لەوانەیە یاریی داهاتووی دهۆک لە خولی ئەستیرەکانی عێراق دوابخرێت

بەهۆی سەرژمێری و جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو

Yariga App

یاریگا –

لەوانەیە یاریی داهاتووی دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەهۆی سەرژمێری و جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دوابخرێت.

بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی وەرزشی یاریگا، بەهۆی ئەوەی رۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگە سەرژمێری دانیشتووانی عێراق دەکرێت و قەدەخەی هاتوچۆ دەبێت، رۆژی 26ـی ئەم مانگەش دهۆک لە جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو میوانداریی نەسڕی دوبەی ئیماراتی دەکات، ئەگەرێکی زۆر هەیە یارییەکەی دهۆک بەرامبەر قاسم دوابخرێت.

دوای تەواوبوونی ماوەی پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکانی فیفا، یارییەکانی گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەڕێوە دەچن، کە وابڕیارە دهۆک لەو گەڕە لە یاریگای خۆی میوانداریی قاسم بکات، لەبەر ئەوەی تاوەکو رۆژی 22ـی ئەم مانگە قاسم ناتوانێت گەشتی دهۆک بکات و یارییەکە دەکەوێتە رۆژی 23ـی ئەم مانگە، بەهۆی نزیکی لە یارییەکەی نەسڕی دوبەی کە سێ رؤژی دواتر بەڕێوە دەچێت، یارییەکە بۆ کاتێکی دیکە دوادەخرێت.

دهۆک لە جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو کە یەکەم یانەی عێراقییە لە مێژوودا بەشداریی ئەو پاڵەوانێتییە بکات، لە کۆمەڵەی یەکەم بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ لە پلەی دووەم دێت، نەسڕی دوبەی بە شەش خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button