یاریگا –
زانیاریی لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە بڵاوکرایەوە لەبارەی رۆشتنی چاوەڕواننەکراوی روود ڤان نیستێلڕۆی لە یانەی مانچێستەر یونایتد کە توانی وەک بەشێوەی کاتی ئەرکی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد بگرێتە ئەستۆ لەدوای رۆشتنی تێن هاخ.
نیستێلڕۆی کە یاریدەری تێن هاخ بوو، ئەو متمانەی پێبەخشرا لە چوار یاریدا سەرپەرشتی یانەکە بکات تا هاتنی روبێن ئامۆریم. توانیشی سێ بردنەوە و یەکسانبوونێک کە بەرامبەر چێڵسی بوو، تۆماربکات.
بە هاتنی راهێنەرە پۆرتوگالیەکە، چاوەڕوانییەکان ئەوەبوون روود لە پۆستی یاریدەرێتی بهێڵرێتەوە لەپای ئەو ئەنجامە باشانەی کە بۆ مان یوی هێنا. بەڵام ئامۆریم قسەیەکی دیکەی هەبوو، هەمان ستافی سپۆرتینگ لیشبۆنەی هێنایە ئۆڵدترافۆرد و شوێنێک بۆ نیستێلڕۆی نەمایەوە.
بەگوێرەی لێدوانێکی نوێی ئاندرێ ئۆیێر کە ئەندامێکی دەستەی راهێنەرایەتی بوو لە ئایندهۆڤن سەروەختی راهێنەرایەتی نیستێلڕۆی، خودی خۆی خواستی لەسەر رۆشتن نەبووە، بەپێچەوانەوە ویستبووشی بمێنێتەوە، بەڵام ئامۆریم نەیویستووە. ئۆیێر وتی
روود دەیویست لە دەستەی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد بمێنێتەوە. خۆ ئەگەر حەزی بە کارکردن لەگەڵ ئامۆریم نەبوایە ئەوا شتێکی دەوت.
روود ئەو بژاردەیەی هەبوو لەگەڵ یانەیەکی دیکە ببێتە راهێنەر، بەڵام واینەکرد چونکە دەویست کار بۆ خۆشەویستترین یانەی خۆی بکات.
ئەو زۆر رێزلێگیراوە لەلایەن هاندەرانی مان یونایتد. وەکوو راهێنەرێکی بێ شکست رۆشت. خۆ ئەگەر ئامۆریم نەتوانێ لە چەند یارییەکی سەرەتادا ئەنجامە خوازراوەکان بەدەستبهێنێ، ئەوا رەنگە رای گشتی لە مانچێستەر داوای گەڕانەوەی روود بکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە ئینگلیزیەکان، ئەستێرەکەی تۆپی پێی هۆڵەندا و یانەی مانچێستەر یونایتد داواکاری پێشکەشکردووە بۆ گرتنەدەستی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی کۆڤنتری ستی بەشدار لە چامپیۆنشیپ.
🚨 Ruud van Nistelrooy was devastated by his Manchester United exit! 😔
❌ He wanted to stay on as an assistant but Ruben Amorim decided not to bring him into his staff.
(Source: @MailSport) pic.twitter.com/c5gT5pk0IJ
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) November 17, 2024