دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

نێیمار دەگەڕێتەوە بۆ خولی وڵاتەکەی

Yariga App

یاریگا –

گەشتە ئەورووپی و ئاسیاییەکەی نێیمار دا سیلڤا کۆتایی هات و دوای 11 ساڵ دەگەڕێتەوە بۆ خولی بەڕازیلی.

نێیمار لە ساڵی 2013 لە سانتۆسەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوەکرد و لە یانە کەتەلۆنییەکە بە سەرجەم نازناوە ناوخۆیی و کیشوەرییەکان گەشت. پاشان لە ساڵی 2017 بە گرێبەستێکی ریکۆردشێن (222 ملیۆن یۆرۆ) بارسای بەرەو پاریس بەجێهێشت و تا 2023 لەگەڵ یانە فەڕەنسیەکە مایەوە پێش ئەوەی هاوینی ئەو ساڵە رووبکاتە هیلالی سعودی.

نێیمار لەگەڵ هیلال بەگوێرەی چاوەڕوانییەکان دەرنەکەوت و پێکانی درێژخایەن بۆ نۆ مانگ لە یاریگاکانی دابڕاند و دوای گەڕانەوەشی، هەر هەفتەی یەکەمی ئەم مانگەدا جارێکیتر پێکانێکی شەش هەفتەیی بەرۆکی گرتەوە کە ئیتر وادیارە ئەوە کۆتا وێستگەشی دەبێت لەگەڵ ئەو یانەیە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە سیزار لویس مێرلۆ رۆژنامەنووسی دیاری کیشوەری ئەمریکای باشوور بڵاویکردووەتەوە، ئەستێرە بەڕازیلیکە دەگەڕێتەوە بۆ سانتۆسی یانەی منداڵیی و لە ئێستاشدا گەشتوونەتە رێککەوتن.

مێرلۆ ئاشکراشیکردووە کە ئێستا گفتوگۆی نێوان هیلال و نێیمار بەردەوامە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ سەرۆکی یانەی پاڵمیراس رەتیکردەوە نێیمار بگوازنەوە بۆ ریزەکانیان و بە توانج وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە.

سەرۆکی پالمێراس لەبارەی گواستنەوەی نێیمار: ئێمە یانەمان هەیە نەوەک نەخۆشخانە

بابەتی زیاتر

Back to top button