ئینگلتەرا

بارسێلۆنا لەسەر داوای فلیک گرێبەستی گۆڵپارێزەکەی نوێ دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

هەرچەندە تاوەکوو ئێستا ڤۆیچێخ چێزنی یاری نەکردووە، بەڵام بارسیلۆنا بڕیاریداوە گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزە پۆڵەندییە درێژبکاتەوە.

یەکێک لەو بابەتانەی کە بارسێلۆنا بۆ وەرزی داهاتوو کاری لەسەر دەکات، پێگەی گۆڵپارێزە. ئەمە شتێکی سادە نییە چونکە چەندین بابەت هەیە کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت.

یەکەمیان چاکبوونەوەی مارک ئەندرێ تێرشتیگنە. ئەمە بابەتی سەرەکییە. گومانی تێدا نییە کە دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێشووی و جارێکی دیکە پارێزەری گۆڵی یانەکە بێت. ئەگەر وابێت ئەوا وەک هەمیشە گۆڵپارێزی یەکەم دەبێت و هیچ گرێبەستێک واژۆ ناکرێت.

ئەگەرێکی دیکە ئەوەیە کە رەنگە چاکبوونەوەی دوا بکەوێت. پاشان ئیناکی پێناش هەیە کە لە ئاستێکی باشدا یاری دەکات بەڵام لە ساڵی 2026 گرێبەستەکەی تەواو دەبێت. لە چەند مانگی داهاتوودا یانەکە دەبێت لەسەر درێژکرنەوەی گرێبەستەکەی بڕیار بدات.

خاڵەکەی تر ئەوەیە کە دۆخی پێنا دەبێت دیاری بکرێت، ئایا بە جێگرەوەی تێر شتیگن لە بارسێلۆنا رازی دەبێت یان پێی وایە کاتی ئەوە هاتووە بچێتە تیپێکی ترەوە. ئەم بڕیارە بۆ هیچ لایەنێک ئاسان نییە.

چێزنیش کە تاوەکوو ئێستا یەکەم یاری خۆی ئەنجام نەداوە. لە کۆتاییدا لەم تیپەدا ئامادەیە. گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە تا کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی هەیە و هیچ یارییەکیشی نەکردووە. کاتێک بڕیار بوو پەیوەندی بە بارسا بکات، دەیزانی کە جێگەی ئیناکی پێنا دەگرێتەوە و تەنیا لە حاڵەتێکدا دێتە ناو یاریگا کە ئاستی باشی پێشکەش نەکردبێت یان پێکان بووبێت. شتێک کە تا ئێستا رووی نەداوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی مارکا، هەرچەندە جێزنی یاری نەکردووە، بەڵام بارسا زۆر دڵخۆشە بەو شێوازەی یاریزانە پۆڵەندییەکە مامەڵەی لەگەڵ دۆخی تیپەکەدا کردووە. ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات و بە قورسی هەوڵ دەدات تا ئەو رۆژەی کە دواجار یاری دەکات.

لە دوایین ئەگەریش دا، گەر هیچ گۆڕانکارییەک نەکرێت، یانەکە سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی تر لەگەڵ چێزنی قسە دەکات . دیکۆ و هانسی فلیک دەزانن کە هەبوونی سێ گۆڵپارێز باشە چونکە دۆخی پێنا نادیارە و ئەگەری پێکانیش هەیە بە درێژایی وەرز. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​یانەکە ئامادەیە بۆ وەرزێکی تر گرێبەستی گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە نوێ بکاتەوە و چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button