ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ئەستێرەیەكی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تووشی پێكان بوو

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گورزێكی كوشندەیان بە پێكانی جۆشوا كیمیچ لە كۆتا یاریی هەڵبژاردەكەی بەركەوت.

شەوی رابردوو ئەڵمانیا لە یاریگای خۆی میوانداری بۆسنیا و هێرزیگۆڤینیای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی حەوت گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا.

لە خولەكی 73 یارییەكەدا كیمیچ تووشی پێكانێكی قورس بوو بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت و رۆبن كوخ جێگای گرتەوە.


لە دوای یارییەكە جولیان ناگلسمان راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا گوتی:

هیوادارم پێكانەكەی كیمیچ قورس نەبێت، یاریزانەكە هەستی بە ئازارێكی زۆری پاژنەی پێی كرد.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەكەی گرتووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button