ئه‌وروپاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئیتاڵیا V فەڕەنسا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە كۆتا یاریی قۆناخی كۆمەڵەكانی نەیشنزلیگ هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و فەڕەنسا رووبەڕووی یەك دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:45 بە كاتی كوردستان ئیتاڵیا لە یاریگای سا سیرۆی تایبەت بە خۆی میوانداری فەڕەنسا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شەشەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی نەیشنزلیگ.

پریڤیوی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و فەڕەنسا توانیویانە خۆیان بگەیەننە قۆناخی داهاتووی نەیشنزلیگ.

ئیتاڵیا لە یارییەكانی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا پێنج یاری كردووە لە چوار یاریدا براوە بووە و یارییەكیش یەكسان بووە.

بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەكەی دێت.

لە بەرامبەردا فەڕەنسا لە كۆی پێنج یاری تەنیا سێ یاری بردووەتەوە و یارییەك یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە، بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەكەی دێت.

ئیتاڵیا پێشەنگی كۆمەڵەكەی مسۆگەر كردووە، تەنیا ئەگەر فەڕەنسا بە جیاوازی سێ گۆڵ یارییەكەی ئەمڕۆ لە ئیتاڵیا بباتەوە ئەوا دەچێتە پێشەنگی كۆمەڵەكە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لوسیانۆ سپالێتی راهێنەری ئیتاڵیا بە بێ هەریەك لە سامویێل ریچی، جیانلوكا سكاماكا و سكالڤینی رووبەرووی فەڕەنسا دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا دیدیێ دیشان كیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی یەكەمی بانگهێشت نەكردووە، ئێدواردۆ كاماڤینگاش ناتوانێت بەشداری بكات.

پێکهاتەی پێشبینیكراوی ئیتاڵیا

ڤیكاریۆ

دی لۆرێنزۆ، گاتی، بوۆنگێرنۆ

كامبیاسۆ، بارێلا، لۆكاتێلی، تۆنالی، یودۆگی

راسپادۆری، مۆیس كین

پێکهاتەی پێشبینیکراوی فەڕەنسا

چیڤالیێر

پاڤارد، سالیبا، ئوپامیكانۆ، هێرناندێز

گوندۆزی، رابیۆ

دێمبێلی، ئێنكونكو ، كۆمان

تورام

بابەتی زیاتر

Back to top button