ئینگلتەراگرنگترین

گارناچۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌یه‌كی ئیسپانی ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

نیکی بات، سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای مانچێستەر یونایتد هۆشداریدا لەوەی ئالیخاندرۆ گارناچۆ ئەستێرەی لاوی شەیتانە سوورەکان له‌وانه‌یه‌ لە داهاتوودا بیر لە په‌یوه‌ندیكردن به‌ ریال مەدرید یان بارسێلۆنا بکاتەوە.

گارناچۆ لە مانگی نیسانی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد تا ساڵی 2028 درێژکردەوە.

بوت، لە لێدوانێکدا کە رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویكردووته‌وه‌ گوتی، خولی نایابی ئینگلیزی  لە جیهان ئینگلیزی باشترینە، بەڵام باشترین یاریزانەکان هەمیشە دەچنە ئیسپانیا ریاڵ مەدرید یان بارسێلۆنا هه‌ڵده‌بژێرن.

ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد دەشڵێت، ئەگەر سەیری هەموو ئەستێرە گەورەکان بکەیت بۆت دەردەکەوێت کە بە دەگمەن بۆ ماوەیەکی زۆر لە خولی ئینگلیزی دەمێننەوە، زۆربەیان هەنگاوی دواتریان په‌یوه‌ندیكردنه‌ به‌ خولی ئیسپانیا.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، کاتێک مانچێستەر یونایتد جێدەهێڵیت، هەست دەکەیت هەنگاوێک بۆ دواوە ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌، بەڵام لە مەدرید، شتەکان بە شێوەیەکی جیاواز هەڵدەسەنگێنیت.

له‌ كۆتاییدا گوتی، دەکرێت گەرەنتی ئەوە بکرێت کە کیلیان ئێمباپێ دەچێتە نێو ڕکابەری بردنه‌وه‌ی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی، چونکە لە ریال مەدرید یاریی ده‌كات، ئەگەر گارناچۆش بەردەوام بێت لە گەشەکردن، دەتوانین بیر له‌وه‌بكه‌ینه‌وه‌ لە داهاتوو ریال مه‌درید یان بارسێڵۆنا هه‌ڵده‌بژێرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button