ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئامانجی بارسێلۆنا بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسیدا

ئیتر رکابەرییەکان دەستپێدەکەن

Yariga App

یاریگا –

جۆناسان تا، بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزن دوا بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکەدا.

فلۆریان پلیتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی وەرزشی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، جۆناسان تا، بڕیاریداوە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە و هاوینی داهاتوو، ریزی یانە ئەڵمانییەکە جێدەهێڵێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسەکە بێت، یانەکانی بایرن میونشن و بارسێلۆنا تاکە دوو بژاردەی بەهێزن و بەمزووانە گفتوگۆکان لەگەڵ نوێنەری یاریزانە ئەڵمانییەکە دەستپێدەکەن.

بەرگریکاری 28 ساڵان لە رادارەکانی ریال مەدریدیشدایە و لەوانەیە هەوڵی گواستنەوەی بدات، بەڵام ریال مەدرید پێویستی بە گواستنەوەی هەنووکەییە.

جیا لەم یانانە، رۆژنامەی بیڵد روونیکردووەتەوە، ئینتەر میلان هەوڵی جیدی بۆ گواستنەوەی جۆناسان دەستپێکردووە و بژاردەیەکی کراوە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button