ئه‌وروپاگرنگترین

ره‌فتارێكی رۆناڵدۆ كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال، سەرنجی خه‌ڵكی به‌خۆی راكێشا كاتێك له‌ یاریی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا ره‌فتارێكی جوانی به‌رامبه‌ر به‌و منداڵانه‌ كرد، له‌ ده‌ره‌وه‌ی لاكێشه‌ی سه‌وز تۆپ ده‌هێننه‌وه‌.

رۆناڵدۆ له‌ كۆی پێنج گۆڵی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ی پۆله‌ندا دوو گۆڵی كرد، ئه‌مه‌ش له‌ گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بوو.

ڤیدیۆیەک لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئه‌وه‌ی گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد، باوەش لەو منداڵانە ده‌دات کە له‌سه‌ر هێل هەڵگری تۆپن ئاهه‌نگی گۆڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وان گێرا.


دوای گۆڵەکە، رۆناڵدۆ بۆ ئاهەنگگێڕان لەسەر هێڵ چووه‌ لای ئه‌وان و قۆڵەکانی بۆ منداڵه‌كان كرده‌وه‌ لەبەردەم ئامادەبووان بە شێوەیەکی نایاب لە باوەشی گرتن و به‌یه‌وه‌كه‌وه‌ ئاهه‌نگیان گێرا، ئه‌م كاره‌شی له‌لایه‌ن هانده‌رانه‌وه‌ ستایشی زۆری كرا.


دۆن ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌ كاروانی وه‌رزشی گه‌یانده‌ 910 گۆڵ کە زۆرترین گۆڵی كردووه‌ لە مێژوودا هه‌روه‌ها خاوه‌ن زۆرترین گۆڵه‌ له‌ یارییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال و 135 گۆڵی هه‌یه‌ هیچ یاریزانێك هێنده‌ی ئه‌و گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی نه‌كردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button