یاریگا –
لیڤەرپوول دەیەوێ هەموو رێگەکانی رۆیشتن لە ئالیکساندەر ئاڕنۆڵد بگرێت لە چڕبوونەوەی هەوڵەکانی ریاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی ئەو یاریانە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
ئێستا ئەستێرە ئینگلیزیەکە بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ مەدریدیەکان تا بەریگری لای راستی یانەکەیانی پێ تۆکمەتر بکەن لەکاتێکدا دانی کارڤاخال تا کۆتایی وەرز ناگەڕێتەوە و لوکاس ڤازکێزیش بەهۆی هەڵکشانی تەمەنەوە ئاستی دابەزیوە.
ئارنۆڵد کە ئەم هاوینەی دێت گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، چەن جارێک ئۆفەری یانەکەی رەتکردووەتە و مەیلی رۆشتنی پیشانداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی گرایم بایلی رۆژنامەنووسی ئینگلیزی، دوایین هەوڵی رێدز ئەوەیە ئارنۆڵد بکات بە خاوەنی بەرزترین مووچە لەسەر ئاستی سەرجەم یاریزانەکانی پرێمەرلیگ.
لەو هەوڵەشیاندا باوەڕیان وایە کە گرێبەستەکەی درێژتر دەکاتەوە.
https://twitter.com/DeadlineDayLive/status/1857473210377449654
بۆ زانین، کێڤن دی بروینی بەلجیکی لە بە هەفتانەی 400 هەزار پاوەند خاوەنی بەرزترین مووچەیە لەنێو سەرجەم یاریزانەکانی خولی ئینگلیزی. مووچەی ئێستای ئارنۆڵد 180 هەزار پاوەندە.