ئینگلتەراگرنگترین

رود ڤان نێستێلرۆی پەیامێكی ماڵئاوایی بڵاودەكاتەوە

ماڵئاوایی لە شەیتانە سوورەكان دەكات...

Yariga App

یاریگا

رود ڤان نێستێلرۆی هۆڵەندی و راهێنەری پێشووی مانچێستەر یونایتد پەیامێكی ماڵئاوایی ئاڕاستەی یانەكەی دەكات.

لە سەرەتایی ئەم وەرزەدا رود ڤان نێستێلرۆی وەك یاریدەدەری تین هاخ دەستنیشانكرا، لە دوای رۆیشتنی بووە راهێنەری كاتی ئەو یانەیە.

لە دوای هاتنی روبن ئامۆریم ڤان نێستێلرۆیش لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.

ڤان نێستێلرۆی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی: 

بۆ هەموو لایەک لە مانچێستەر یونایتد، ستاف و یاریزان و هاندەران.

دەمەوێت لە دڵەوە سوپاستان بکەم بۆ هەوڵ و پشتگیرییە سەرسوڕهێنەرەکانتان.

شانازییەکی گەورە بووە کە نوێنەرایەتی یانەکە بکەم وەک یاریزان ویاریدەدەری راهێنەر و راهێنەر، هەمیشە ئەو یادەوەرییانە بە نرخ دەزانم کە پێکەوە هاوبەشمان کرد.

مانێچستەر یونایتد هەمیشە جێگەیەکی تایبەتی لە دڵمدا دەبێت.

هیوادارم زۆر بە زوویی لە ئۆڵدترافۆرد رۆژانی شکۆمەندی زۆر هەبێت، نەک تەنیا لەبەر ئەوەی دەمەوێت یانەکە ئاستێکی باشی هەبێت، بەڵکو لەبەر ئەوەی هەمووتان شایەنی ئەوەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button