یاریگا –
لە ناو ریال مەدرید گومان لە كارەكانی ئانتۆنیۆ پینتۆس راهێنەری توانایی جەستەیی یانەكەیان دەكرێت و گلەییان لە كارەكانی هەیە.
تۆڕی ئاتلێتیک لە راپۆرتێكیدا ئاشكرایكردووە، لە ناو ریال مەدریدا كارەكانی ئانتۆنیۆ پینتۆس گومانی لەسەرە.
⚡️
There has been growing tension at Valdebebas since the start of the season, with doubts about Antonio Pintus and frictions among the staff
All the details @TheAthleticFC https://t.co/VL129M1mgH
— Mario Cortegana (@MarioCortegana) November 15, 2024
ئاماژە بەوەشكراوە، هەمووان لە مەدرید شێوازی كارەكانی پیاوە كەچەڵەكە بە شێوازێكی بەسەرچوو دادەنێن.
لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، ئیدێر میلیتاو بۆ جاری دووەم تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بوو، هەروەها رۆدریگۆ، چوامینی، لوكاس ڤازكێز، هەروەها دانی كارڤاخال، خوان مارتینێز، ئالابا و كۆرتوا سەرجەمیان تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆیان بوون.
لەم وەرزەدا 17 یاریزانی ریال مەدرید تووشی پێكان بوون، هەندێكیان زیاتر لە جارێک.
ئاتلێتیک ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئەم بابەتە بووەتە هۆی درووستبوونی گرژی لە نێو ستافی كارلۆ ئانچێلۆتیدا.
پینتۆس (62 ساڵان) لەوەتەی ساڵی 2021 لە ریال مەدرید کار دەکات و پێشتر وەکو راهێنەری توانای جەستەیی لە یانەکانی یوڤێنتۆس و ئینتەر میلان و مارسێی و پالێرمۆ کاری کردووە.