یاریگا –
دانی ئۆلمۆ، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا باس لە بردنەوەی باڵۆن دۆر لەلایەن رۆدری دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 22:45 دانیمارك لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئیسپانیا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی نەیشنزلیگ.
🗣️ @daniolmo7: “De Dinamarca esperamos un partido complicado y duro como en la ida, pero estamos centrados en lo nuestro”.
➡️ “Sabemos que habrá españoles en el campo animándonos e intentaremos conseguir la victoria por ellos”.#VamosEspaña | #NationsLeague pic.twitter.com/obxaK8FPqi
— Selección Española Masculina de Fútbol (@SEFutbol) November 14, 2024
لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكە دانی ئۆلمۆ گوتی:
کاتێک دەرفەتت بۆ بڕەخسێت نوێنەرایەتی وڵاتەکەت بکەیت، پێویستت بە پاڵنەرێکی لەوە زیاتر نییە، جا یارییەکە دۆستانە بێت یان فەرمی.
هەست بە بەهای خۆم لە پێكهاتەی هەڵبژاردەكەمدا دەكەم، دەمەوێت لە یارمەتیدانی وڵاتەكەم بەردەوام بم.
لە یارییەكەی دانیمارك پێنج ساڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی تەواو دەكەم، لێرە یادگاری زۆر باشم هەیە، وەك یەكەم بانگهێشتكردن و یەكەم نازناو و نازناوی یۆرۆ.
دەربارەی باڵۆن دۆر دانی ئۆلمۆ گوتی:
پێموایە دادپەروەرانە بوو كە رۆدری خەڵاتەكەی بردەوە.
ئیسپانیا بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەی چوارەمی گرتووە و دانیماركیش بە 7 خاڵ لە پلەی دووەمە.