ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا هیچ پلانێکی هەیە بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێز؟

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا دوو مانگە پشت بە گۆڵپارێزی یەدەکی یانەکەیان، ئیناکی پێنا، دەبەستن دوای پێکانە سەختەکەی تێر شتیگن کە بۆ ماوەی 8 تا 9 مانگ دووردەکەوێتەوە.

وەک چارەسەرێکی خێرا و کتوپڕ، بارسا چێزنی پۆڵەندی بە خۆڕایی گواستەوە کە یاریزانێکی ئازادبوو لە بازاڕەکەدا، بەڵام ناوبراو هێشتا نەبووەتە جێی متمانەی گەورەی هانزی فلیک.

لە نوێترین لێدوانیدا دێکۆی بەڕێوبەری وەرزشی بلاوگڕانا رەتیکردەوە هیچ گۆڵپارێزێکی نوێ بگوازنەوە و وتی

هێنانی گۆڵپارێزی نوێ؟ نەخێر، بایەخی لەپێشینەی ئێمە بۆ تێر شتیگنە کە تا سێ ساڵی دیکە گرێبەستی لەگەڵماندا هەیە. هیچ گرێبەستێک  بۆ شوێنگرتنەوەی شتیگن ئەنجام نادەین.

لەبارەی دەنگۆی هێنانی دیێگۆ کۆستای پۆرتوگالی کە بەبەهێزی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە دەبەسترێتەوە، دێکۆ وتی

ئەگەر من لەجێی کۆستا بم، دڵنیا نەدەبووم لەوەی پەیوەندی بە بارساوە بکەم وەک گۆڵپارێزێکی یەدەک. ئێمە کار لەسەر گواستنەوەی ئەو ناکەین.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button