ئیسپانیادەنگۆکانی مێرکاتۆ
رێگەی رزگاربوون پێشکەشی ئێندریک دەکرێت
یانەی ریاڵ ڤایادۆلیدی ئیسپانی بەنیازە داوای ئێندریک بکات لە ریاڵ مەدرید تاوەکو لە گواستنەوەی زستانەدا بەشێوەی خواستن ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان تا کۆتایی وەرز.
ڤایادۆلید کە لەلایەن رۆناڵدۆی بەڕازیلییەوە خاوەندارێتی دەکرێت، پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ ریاڵ مەدرید هەیە، هاوکات رەنگە هەر رۆناڵدۆ بتوانێت ئێندریکی هاونیشتیمانی رازی بکات بە گواستنەوەکە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، ئێندریک بێزارە لەوەی بەکەمی یاری دەکات و کاتێکیش بەشداری پێدەکرێت کە یارییە یەکلابووبێتەوە. کەمی خولەکەکانی یاریکردنیش بووە هۆی ئەوەی بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەڕازیل نەکرێت بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیال.
هاوکات ڤایادۆلید کێشەی هێرشبەری هەیە و لە 13 یاری ئەم وەرزەدا تەنها 10 گۆڵیان تۆمارکردووە. هەربۆیە پێدەچێت گواستنەوەکە لە بەرژەوەندی هەموولایەک بێت.