ئاسیائه‌مریکاگرنگترین

سكالۆنی له‌سه‌ر قه‌ده‌خه‌كردنی درێسی مێسی له‌ پاراگوای هاته‌ده‌نگ

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، باسی ئاماده‌كاری تیپه‌كی بۆ یاریی به‌رامبه‌ر پاراگوای ده‌كات و باسی قه‌ده‌خه‌كردنی پۆشینی درێسی مێسی كرد.

بڕیاره‌ به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی كاتژمێر 02:30 هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای و ئه‌رجه‌نتین له‌  یاریگای دیفێنسۆریس دێل چاکۆ له‌ پالاوتنه‌كانی مۆندیالی 2026 رووبه‌رووی یه‌كترببنه‌وه‌.

سکالۆنی لە میانی ئه‌و کۆنگرە رۆژنامەوانیه‌ی  بۆ یارییه‌كه‌ رێكخرابوو گوتی، نزیکم لەوه‌ی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌م یه‌كلایی بكه‌مه‌وه‌، هاوشێوەی ئەو پێکهاتەیە دەبێت کە لە دوایین یاریدا یارییمان کرد، بەڵام هێشتا لەسەر یاریزانەکان یەکلایی نەبوومەته‌وه‌، هەندێک هۆكار هه‌یه‌ بۆیه‌ تاكو ئێستا بڕیاری كۆتاییم نه‌داوه‌.


راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە ئاماژەی بەوه‌کرد، یارییه‌كه‌ جیاوازه،‌  یاریی پاراگوای قورستڕ ده‌بێت بۆ ئه‌م یارییه‌ش هێڵی ناوەڕاست گرنگە.

سکالۆنی گوتیشی، پاراگوای جگە لەوەی لەڕووی مێژووییەوە رکابەرێکی سەختی ئێمه‌یه‌، یاریزانی باشیان هەیە، تیپێک نییە یاریزانی نەناسراوی هه‌بێت، زۆرینەی یاریزانەکانی لە یانە گەورەکان یاری دەکەن، تیپێكی  رێکخراون و ده‌زانن له‌ یاریگا چی دەکەن، ئەمەش وا دەکات یارییەکە قورس بێت.

هه‌رچه‌نده‌ فێرناندۆ ڤیلاسبۆوا بەڕێوەبەری تۆپی پێی فیدراسیۆنی پاراگوای داوای لە هاندەران کردووە تەنها درێسی پاراگوای بپۆشن و هۆشداریشی داوە کە هیچ درێسێکی ئەرجەنتین و مێسی نابێت له‌ یاریگا ببینرێت، به‌ڵام سکالۆنی دڵنیایدا درێسەکانی لیۆنێل مێسی لە یاریگای تیپی میوانداردا دەرده‌کەون.

ڤیلاسبۆوا رۆژی چوارشەممە گوتی، رێگە نادەین درێسی تیپی بەرامبەر له‌ یاریگای ئێمه‌ ده‌ربكه‌وێت، هیچ کێشەیەكیشمان لە رووبەڕووبوونەوەی مێسی نییە، ئێمە رێز لە كاروانی وەرزشی هەموو یاریزانەکان دەگرین، بەڵام ئەو یاریگایەی کە تێیدا یاری دەکەین بۆ ئێمە زۆر گرنگە.

سکالۆنی ئاماژەی بەوەشکرد، کاریگەرییە جیهانییەکانی یاریزانی ژمارە 10ی ئەرجەنتین کە گۆڵکاری مێژوویی  وڵاتەکەیە و براوەی مۆندیاله‌ زۆر زیاترە له‌وه‌ی ئه‌وان بیانه‌وێت درێسی مێسی یان ئه‌رجه‌نتین له‌ یاریگا قه‌ده‌خه‌ بكه‌ن.


راهێنه‌ره‌ ئه‌رجه‌نتینه‌كه‌ گوتیشی، بۆ یاریزانان و هاندەرانی تۆپی پێی پاراگوای شتێکی لۆژیکییە، هەموویان دەیانەوێت درێسی هەڵبژاردەکەیان لەبەر بکەن، بەڵام لیۆ لە هەموو ئەوانە بەهێزترە و درێسەکانی له‌ یاریگا ده‌بینرێت، تەنها پۆشینی درێس نابێتە هۆی ئەوەی تۆ هاندەری ئەرجەنتین بیت، له‌ پاراگوایش مێسی هانده‌ری هه‌یه‌ و خه‌ڵك خۆشیان ده‌وێت.

ئەرجەنتین بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشووری بۆ مۆندیالی 2026 گرتووە و بە سێ خاڵ لە پێش کۆلۆمبیایه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button