ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ وردەکاری گواستنەوەی ئارنۆڵد بۆ ریال و سەڵاح بۆ هیلال چییە؟

لەم بابەتەدا هەموو شتێک لەسەر بازاڕی گواستنەوەی لیڤەرپوول و چارەنووسی ئەستێرەکانی بزانە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول بە دۆخێکی هەستیار تێدەپەڕێت، لەلایەک پێشەنگی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگە و لەلایەکی دیکەشەوە، مەترسی لەدەستدانی سێ ئەستێرەی یانەکەی هەیە.

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی لیڤەرپوول بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ کەیسەکانی محەمەد سەڵاح، ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد و ڤیرجیل ڤان دایک دەکات، چونکە گرێبەستی هەرسێ ئەستێرەکە لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت و چاوی یانە گەورەکانیان لەسەرە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول دەیەوێت پارێزگاری لە سەڵاح بکات، بەڵام دەبێ هەردوو لایەن لەسەر مووچەی ساڵانە بگەنە رێککەوتن و هەیکەلیەتێکی روونی پاداشت و سپۆنسەری هەبێت.

چارەنووسی سەڵاح

سەڵاح بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بە هەمان بەهای گرێبەستی ئێستای رازییە، بەڵام لیڤەرپوول هەوڵی کەمکردنەوەی برێک لە مووچەکەی دەدات. رێدز دەیەوێت تاوەکو 2027 پارێزگاری لە سەڵاح بکات و ئەوکاتە تەمەنی دەبێتە 35 ساڵ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە ئەمریکییەکە بێت، ئەگەر سەڵاح بەدوای پارەوە بێت، ئەوا پەیوەندی بە یانەیەکی سعوودی دەکات، بەڵام ئەگەر نیازی شکاندنی ریکۆردی زیاتری تۆپی پێی ئەوروپا بێت، ئەوا بە ئۆفەرەکەی لیڤەرپوول رازی دەبێت، چونکە هیچ یانەیەکی دیکەی ئەوروپا ئامادەنییە پارەیەکی زۆر بۆ گواستنەوەی تەرخان بکات.

لەلایکەی دیکەوە، زۆر باس لە گواستنەوەی عومەر مەرمووش، ئەستێرەی فرانکفورت بۆ شوێنگرتنەوەی سەڵاح دەکرێت، بەڵام رێدز هیچ گفتوگۆییەکی فەرمی لەگەڵ ئەستێرە میسڕییەکە دەستپێنەکردووە.

ئارنۆڵد و دایک دەمێننەوە؟

دوای 45 رۆژی دیکە، هەریەکە لە ئارنۆڵد و ڤان دایک دەتوانن لە دوای سەری ساڵ، رێککەوتنی پێشوەختە لەگەڵ یانەیەکی دیکە بکەن و لیڤەرپوول ناتوانێت رێگری بکات.

هەموو شتێک لە لیڤەرپوول بە نهێنی روودەدات، بۆیە هیچ زانیارییەکی ئەوتۆ دزەی پێنەکراوە.

ریچارد هیوز، بەڕێوەبەری وەرزشی لیڤەرپوول کار لەسەر کەیسەکان دەکات، بەڵام بەرژەوەندی یانەکە لەپێش هەموو شتێک دادەنێت و لە چوارچێوەی توانای دارایی لیڤەرپوول، مامەڵە دەکات. ئەنجامی گواستنەوەکان هەرچی بێت، لیڤەرپوول پێویستی بە بازاڕێکی گەورەی گواستنەوەی یاریزانانە لە هاوینی داهاتوودا.

ئارنۆلد لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا یانەکە جێناهێڵێت، چونکە لیڤەرپوول پێویستی زۆر بە تواناکانیەتی و رێدز لە جیاتی بەدەستهێنانی 15 ملیۆن پاوەندێک، ئامادەدەبێت بەخۆڕایی لە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری بێت، چونکە دەستکەوتەکان گرنگترن.

گرنگیپێدانی ریال مەدرید راستەقینەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا لیڤەرپوول، هیوای هێشتنەوەی ئارنۆڵدی لەدەست نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button