ئیسپانیاگرنگترین

جارێكی دیكه‌ دیكۆ باسی نیکۆ ویلیامز ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

دیكۆی به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی بارسێلۆنا جارێكی دیكه‌ باسی نیكۆ ویلیامزی هێرشبه‌ری ئیسپانی و یانه‌ی ئاتلێتك بلیاوی كرد.

دیکۆ له‌ دیمانه‌یه‌ك كه‌ رۆژنامه‌ی مۆندۆدیپه‌رتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووته‌وه‌ ده‌ڵێت، راستە لە هاویندا بارسێلۆنا سەرنجی له‌سه‌ر ئه‌م یاریزانه‌ بوو، هەوڵماندا بیگوازینه‌وه‌ ، چونکە ئێمە دەمانویست رکابەرییەکی به‌هێز له‌سه‌ر نازناوه‌كان بكه‌ین،به‌ڵام یاریزانه‌كه‌ کە هیچ ئارەزووێكی بۆ پۆشینی درێسی یانه‌كه‌مان نه‌بوو.


هەروەها دیکۆ باسی له‌وه‌شكرد، ویلیامز لە کارنامەی بارسادا بوو بۆ بەهێزکردنی هێلی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌مان، بەڵام یاریزانەكه‌ بڕیاریدا بڕگەی کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکەی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی جێبەجێ نەکات ویستی له‌ سان مامێس بمێنێته‌وه‌ و نامه‌وێت بچمه‌ نێو ردەکاریی گفتوگۆکانمان لەگەڵ بریکاری یاریزانەکە، بەڵام ئه‌م لاپەڕه‌یه‌ داخرا.

له‌ كۆتاییدا دیكۆ گوتی، ئێمە لە هاویندا، هەوڵمان دا، بەڵام لێرە بەدواوە، ئێمه‌ ئه‌م لاپه‌ره‌یه‌مان داخست و  یاریزانەکە بڕیاری خۆیدا و ژیان بەردەوامە، ئێمە دانی ئۆلمۆمان هێنا، کە لە پێشینەی كاره‌كانمان بوو، ئه‌و یاریزانێكی گرنگه‌ بۆ بارسێڵۆنا سوودی زۆری به‌ یانه‌كه‌ گه‌یاندووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button