یاریگا –
هاری كەین، كاپتن و سەركردەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی هێرش دەكاتە سەر یاریزانەكانی هەڵبژاردەكەی.
هەریەك لە یاریزانان جاك گرێلیش و فیل فۆدن، بوكایۆ ساكا و دێكلان رایس، كۆڵ پاڵمەر و لێڤی كۆلویل ، ئارنۆڵد، رامسدەیل و برانسوەیت پەیوەندیان بە شاندی هەڵبژاردەی ئینگلتەراوە نەكرد.
🗣️ “England comes before club”
Harry Kane has hit out at the players that have withdrawn from the England squad 🏴
📺 ITV Sport pic.twitter.com/Kmx9lsryDZ
— Sky Sports News (@SkySportsNews) November 13, 2024
هاری كەین لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرت گوتی:
دەبێت هەمیشە بەرژەوەندی هەڵبژاردە و نیشتیمان لە پێش بەرژەوەندی یانەوە بێت، ئەمەش هیچ كات لە ژێر سەركردایەتی گارێس ساوسگەیتدا بەوشێوەیە نەبووە.
یاری نێودەوڵەتی گرنگترین شتە کە تۆ وەک یاریزانێکی پیشەگەر دەیكەیت ساوسگەیت حەزی لەوە بوو و لە بڕیاردان نەدەترسا، چونکە ئەمە لە دەرکردنی هەندێک یاریزانەوە دەستی پێکرد. ئەوەی ئەم هەفتەیە ڕوویدا جێگەی داخە.
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە پێش هەموو شتێكەوەیە، لە پێش یانەوەیە.
ئەمە قۆناخێكی قورسە لەم وەرزەدا، یاری هەڵبژاردەكانیش لەلایەن یاریزانەكانەوە وەك هەلێك دادەنرێت بۆ ئەوەی پشوو وەربگرن، لەو باوەڕەدام كە ئەمە راست نییە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رووبەرووی هەڵبژاردەی یۆنان ببێتەوە، لە میانی یارییەكانی نەیشنزلیگ.