ریال مەدرید بڕیاری کۆتایی لەسەر گواستنەوەی دوو ئەستێرە دەدات
''قەیرانەکە بە ئاسانی چارەسەر نابێت''
یاریگا –
گفتوگۆکانی نێو ریال مەدرید بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هێڵی بەرگری بەردەوامن، بەڵام هەنگاوی جیدی بەمزووانە نانرێت.
زیادبوونی ژمارەی یاریزانانی پێککراو کێشەیەکی گەورەی بۆ کارلۆ ئانچێلۆتی دروستکردووە، بۆیە هەموو سەرنجەکان لەسەر چارەسەرکردنی درێژمەودای کێشەکانە.
تۆڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی ناتوانێت لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە کێشەکان بە تەواوی چارەسەربکات، بۆیە لە ئێستاوە پلان بۆ هاوینی داهاتوو دادەنێت.
بەمدوواییە زۆر باس لە دوو بەرگریکاری دەکرێت کە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە بگوازرێنەوە، ئەوانیش ئێمریک لاپۆرت، بەرگریکاری نەسڕ و کاستێیۆ لوکێبا، بەرگریکاری لایپزیگە.
بەگوێرەی راپۆرتی تۆڕەکە بێت، ریال مەدرید پلانی درێژخایەنی بۆ هێڵی بەرگری هەیە، دەیەوێت هەریەکە لە ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، بەرگریکاری لیڤەرپوول و ئاڵفۆنسۆ دەیڤز، بەرگریکاری بایرن میونشن لە هاوینی داهاتوودا بگوازێتەوە، بە تایبەت گرێبەستی هەردووکیان لەگەڵ یانەکانیان بەسەر دەچێت.