یاریگا –
ریاڵ مەدرید لە رێزلێنانێکی تایبەتدا شانازیەک بە فلۆرێنتینۆ پێرێز دەبەخشن.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە لە کۆتا کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوبەرایەتی یانە مەدریدیەکەدا ناوی تازەی شوێنی راهێنانەکانی یانەکە قبووڵکراوە و دەگۆڕدرێت بۆ ناوی فلۆرێنتینۆ پێرێز.
سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە کە ئەگەرچی هێشتا لە وێبسایتی فەرمی یانەکە شوێنی راهێنانەکان وەک پێشووتر بە نێوی (سویداد ریاڵ مەدردید) ماوەتەوە، بەڵام لە وێبسایتی شارەوانی مەدرید ناوی پێرێزی بۆ زیادکراوە.
🚨 Real Madrid's training centre is set to be named after Florentino Perez! 🤍
(Source: @DiarioAS) pic.twitter.com/f3nKIyQySt
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) November 13, 2024
ئەو رێزلێنانە بۆ سەرۆکە مێژووییەکەیان لەکاتێکدایە کە ناوبراو لە دوو ماوەی جیاوازدا 2000-2006 و پاشان 2009 تا ئێستا، وەک سەرۆک لە یانەکەدا بەردەوامە و لەو ماوەیەدا توانیویەتی لە ناودارترین ئەستێرەکانی جیهان بهێنێتە ریزی شاهانەکان. هەروەها لە کۆی 15 نازناوی چامپیۆنزلیگ لە مێژووی ریاڵ، 7 دانەیان لە سەروەختی سەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆدا بووە.