پێشمەرگە یەکەم سەرکەوتنی بە دەستهێنا و دۆس سانتۆسیش سێ خاڵی بەخشیە زاخۆ
ریزبەندی یانەکان دوای تەواو بوونی گەڕی دووەم بزانە
یاریگا –
پێشمەرگەی هەولێر سەرکەوت و رانیەش لە دەرەوەی یاریگای خۆی تووشی شکست هات.
لە گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستان، پێشمەرگەی هەولێر 2 _ 0 لە سەید سادقی بردەوە، گۆڵەکانیش چالاک سەرکەوت و عەبدوڵا سەربەست تۆماریان کرد، یەکەم سەرکەوتنی پێشمەرگەبوو لە وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان.
زاخۆ لە یاریگای سێمێل میوانداری رانیەی کرد و یارییەکەشی 3 _ 1 لێ بردەوە، دۆس سانتۆسی یاریزانی پیشەگەری بەرازیلی دوو گۆڵی بۆ زاخۆ کرد و عومەر بیبۆش خاوەنی گۆڵێکی تر بوو کە بە لێدانی سزا تۆماریکرد، بەم ئەنجامە رانیە تووشی یەکەم شکست هات لە خولەکە و زاخۆش یەکەم سەرکەوتنی وەرزی نوێی بەدەستهێنا.
یاریی هەولێر و ئاکرێ کە بریاربوو لە یاریگای هەولێر بکرێت دواخرا بۆ کاتێکی نادیار، یارییەکە بەهۆی خراپی یاریگای هەولێرەوە بەڕێوە نەچوو کە پێشووتر یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هەولێری لێ ئاگادار کردبۆوە کە پێویستە یاریگایەکی تر دەستنیشان بکەن.
ریزبەندی یانەکان دوای بەڕێوەچوونی دوو گەڕ