عێراقگرنگترین

کاساس پێش یاریی ئوردن پێکانی ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی عێراقی راگەیاند

دەڵێت: بردنەوەمان لە ئوردن مانای گەیشتنمان بە مۆندیال نییە

Yariga App

یاریگا –

خیسوس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئوردن پێکانی جەلال حەسەنی پشتڕاستکردەوە و گوتی ‘سەرکەوتنمان لەم یارییە مانای گەیشتنمان بە مۆندیال نییە’.

خیسوس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە بەسرە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یاریی ئوردن گوتی :’ئەم یارییە زۆر گرنگە و هەردوولامان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی پلەی دووەمی کۆمەڵەکەمان دەکەین، بەڵام دۆڕانمان مانای بێهیوابوونمان نییە و بردنەوەشمان مانای ئەوە نییە بلیتی گەیشتن بە مۆندیال مسۆگەر دەکەین’.

گوتیشی :’جەلال حەسەن پێکانی هەیە و ئەمڕۆ یەکلا دەبێتەوە سبەی بەشداریی یارییەکەی سبەی دەکات یان نا، ئێمە متمانەمان بە تەواوی گۆڵپارێزەکانی هەڵبژاردەکەمان هەیە’.

هەروەها گوتیشی :’خولی عێراقی چەند رۆژێک زووتر وەستا بۆ ئەوەی یاریزانە ناوخۆییەکان زووتر پەیوەندی بە کەمپی هەڵبژاردەکەمان بکەن، یاریزانە پیشەگەرەکانیش بە قۆناخ پەیوەندییان بە هەڵبژاردەکەوە کرد، من حەزم لە بیانوو هێنانەوە نییە، بەڵام خۆزگە 15 رۆژ زووتر کەمپێکمان دەکردەوە بۆ ئەوەی خۆمان بۆ ئەم یارییە ئامادە بکەین’.

Image

لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی ئوردنیش گوتی :’ئێمە خوێندنەوەمان بۆ خاڵە لاوازەکانمان و خاڵە بەهێزەکانمان کردووە و بەیەکەوە سەیری یارییەکەمان لە جامی ئاسیا کردووەتەوە، بۆ ئەوەی بزانین لەو یارییە هۆکاری دۆڕانمان بەرامبەر ئوردن چی بوو، هەڵسەنگاندنمان کردووە و دەمانەوێت ئوردن تێبپەڕینین’.

سبەی پێنجشەممە کاتژمێر 19:15 عێراق لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە لە قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 میوانداریی ئوردن دەکات، کە هەردووکیان لە کۆمەڵەی دووەم خاوەنی 7 خاڵن.

بابەتی زیاتر

Back to top button