ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن گرێبەستە چاوەڕوانكراوەكەی ریال مەدرید بۆ خۆی دەبات

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ جۆناسان تا ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی بایەر لیڤەركوزن واژۆ بكات.

جۆناسان تا لە هاوینی ساڵی 2015 لە هامبۆرگەوە بە بەهای 9 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی بایەر لیڤەركوزنەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی لە ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

لە ماوەی رابردوودا سەرچاوەكان ئەوەیان ئاشكرا كرد ریال مەدرید هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی جۆناسان تا دەدات.

 


بە گوێرەی زانیارییەكانی سكای سپۆرت، ماكس ئێبرل بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئامانجی ئەوەیە لە لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ جۆناسان تا واژۆ بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، بە گوێرەی لێدوانەكانی بریكاری كارەكانی یاریزانەكە بایرن میونشن چانسی زیاترە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ جۆناسان تا واژۆ بكات.

لە كۆتاییشدا ئەوە خراوەتە روو، دەربارەی موچە و گرێبەستەكە هیچ كێشە و بەربەستێك نییە، هاوینی رابردوو بایرن میونشن و یاریزانەكە گەیشتنە رێككەوتن، تاوەكو ئێستا جۆناسان تا هیچ بڕیارێكی نەداوە،  چەندین بژاردەی لەبەردەمدایە و رەنگە لە گواستنەوەكانی زستانەدە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات.

لەم وەرزەدا جۆناسان تا بەشداری لە 17 یاریدا كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button