ئیسپانیاگرنگترین

ناچۆ دەگەڕێتەوە ریزەكانی ریال مەدرید؟

خۆی وەڵام دەداتەوە...

Yariga App

یاریگا –

ناچۆ فێرناندێز، كاپتنی پێشووی ریال مەدرید و یاریزانی ئێستای یانەی قادسیەی سعودی باس لە گەڕانەوەی بۆ ریزەكانی ریال مەدرید دەكات.

وەرزی رابردوو دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید، ناچۆ بە خۆڕایی ریزەكانی یانەكەی جێهێشت و پەیوەندی بە قادسیەی سعودیەوە كرد.

لەم وەرزەدا ریال مەدرید بەهۆی پێكانی یاریزانەكانی هێڵی بەرگری دەناڵێنێت.


لە لێدوانێكیدا ناچۆ دەربارەی گەڕانەوەی بۆ ریزەكانی ریال مەدرید گوتی:

پەیوەندییان پێوە نەكردووم، بەڵام بیرم لەوە نەكردووەتەوە، ئێستا وەك هاندەرێك لەگەڵ ریال مەدرید ئازار دەچێژم.

دەربارەی گۆڕینی راهێنەری ریال مەدرید ناچۆ گوتی:

ئەگەر راهێنەرێک هەبێت شایەنی شانازی بێت، شایەنی رێزگرتن بێت، متمانەی پێبدرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم دۆخەدا بەرەو پێشەوە بچێت، ئەوە کارلۆ ئانچێلۆتییە.

دەربارەی باڵۆن دۆر:

ئاسان نییە خەڵاتی باڵۆن دۆر لە دەستتدابێت و لە كۆتا خولەكدا پێت بڵێن كە نایبەیتەوە، بەڵام ڤینیسیۆس هێزێكی گەورەی دەروونی هەیە.

دوای ئاهەنگی باڵۆن دۆر بە ڤینیسیۆس جونیۆرم گوت كە بەهێزتر دەگەڕێتەوە.

دڵخۆشم بۆ رۆدری، بەڵام ڤینیسیۆس جونیۆر ژمارە یەكی جیهانە.

دەربارەی گرێبەستكردن لەگەڵ یاریزانی نوێ:

هیوادارم ریال مەدرید گرێبەست لەگەل هیچ یاریزانێك نەكات و پشت بە یاریزانە لاوەكانی ببەستێت.

ناچۆ لەگەڵ ریال مەدرید بەشداری لە 364 یاریدا كردووە و 16 گۆڵی كردووە و 10 گۆڵیشی درووست كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button