یاریگا –
رۆدری ئەستێرەی ئیسپانی مانچێستەر سیتی باس لەو ئاڵنگارییە دەکات کە توانیویەتی باڵۆندۆر بباتەوە سەرەڕای ئەوەی هیچ گرنگییەک بە هەبوونی پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا نادات.
کۆتاییەکانی مانگی رابردوو رۆدری توانی ببێتە براوەی خەڵاتی تۆپە ئاڵتوونیەکە کە ساڵانە لەلایەن رۆژنامەی فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسیەوە دەدرێتە باشترین یاریزانی جیهان. ئەو خەڵاتەی کە زۆترین مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێنا کاتێک لە کۆتا کاتژمێرەکاندا زانرا ڤینیسیۆس جونیۆر وەک بەهێزترین پاڵێوراو، باڵۆن دۆر ناباتەوە، کە دواجار تەواوی شاندی ریاڵ مەدرید بەو هۆیەوە بایکۆتی بۆنەکەیان کرد.
لە لێدوانێکیدا کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، رۆدری ئەو توانج و تەشەرەی ئالڤارۆ مۆراتای هاونیشتیمانی دەگێڕێتەوە کە سەرزەنشتی کردووە بەوەی ئەگەر سۆشیاڵ میدیای بەکارهێنابام ئەوا باڵۆن دۆری دەبردەوە.
رۆدری دەڵێ
مۆراتا هەمیشە پێی دەوتم: تۆ گەمژەیت. ئەگەر سۆشیاڵ میدیات هەبوایە ئەواو باڵۆن دۆرت دەبردەوە.
ئەستێرەکەی هێڵی ناوەندی مان سیتی بۆ داکۆکی لە بڕیارەکەی کە هەرگیز بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیای نەویستووە، هەردوای بردنەوەی خەڵاتەکە وەڵامی مۆرتای داوەتەوە
هەر کە باڵۆن دۆرم بردەوە، بۆم نووسی: سەیرکە، ئەوەتا تۆپە ئاڵتوونیەکە لەناو دەستمدایە و هێشتایش سۆشیاڵ میدیام نییە.
بۆ زانین، مانگی سێپتەمبەری ئەم ساڵ بوو کاتێک رۆردی لە بەرنامەیەکی کەناڵی BBC رایگەیاند هەر لە منداڵیەوە کە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سەریانهەڵداوە، ئەو بڕیاریداوە بەکاریان نەهێنێت. بەوەش تا ئێستا بڕیارەکەی بردووەتەسەر.
🔵✨ Rodri: “Álvaro Morata always told me: You're stupid. If you had social media you would have a Ballon d’Or”.
“And as soon as I won it… I wrote to him: 'Look, Ballon d’Or in my hands and no social media!”. pic.twitter.com/GNq18QCpL1
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) November 12, 2024