یاریگا –
ئامادەنەبوونی ئەستێرەیەکی ئەرجەنتین لە دوو یاریی داهاتووی یانەکە راگەیەندرا.
پاڵەوانی جیهان لە دوو یاریی داهاتوویاندا لە میانی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی پاراگوای و پیرۆ دەبنەوە.
گاستن ئیدۆڵی رۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی تۆزێ پێش ئێستا لە پێگەی فەمی خۆی لە تۆڕی X بڵاویکردەوە کە لیساندرۆ مارتینێز لە ریزەکانی تانگۆ دوورخراوەتەوە بۆ دوو یاریی داهاتوویان.
ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرایکردووە کە دوورکەوتنەوەی بەرگریکارەکە بەهۆی پێکانێک بووە لە مانچێستەر یونایتد تووشی بووە.
Lisandro Martínez es baja en la Selección Argentina. Queda desafectado por un golpe que tuvo en Manchester United. pic.twitter.com/2AlpR7hXT5
— Gastón Edul (@gastonedul) November 12, 2024
فابریزۆ رۆمانۆی ئیتاڵی لای خۆیەوە هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی لەم رۆژانەدا مانچێستەر یونایتد هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی بەرگریکارەکەیان دەکەن.
🚨⛔️ Lisandro Martinez will miss the upcoming games for Argentina, he’s not fit — reports @gastonedul.
Manchester United staff will assess him in the upcoming days. pic.twitter.com/8BZSc6ywVg
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) November 12, 2024
تانگۆ لە 10 یاریی پاڵاوتنەکان خاوەنی 22 خاڵە و پێشەنگن.