کاپتنەکەی ئارسیناڵ پەیوەندی بە کەمپی هەڵبژاردەکەیەوە ناکات
یاریگا –
مارتن ئۆدیگارد ئەستێرەی نەرویجی یانەی ئارسیناڵ، بەشداری کەمپی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ناکات.
ئۆدیگارد لە چەند وەرزی رابردوودا بووەتە یەکێک لە یاریزانە یەکلاکەرەوەکانی ئارسیناڵ و توانیویەتی متمانەی ئارتێتا بەدەستبهێنێت و رۆڵێکی گرنگی لە یارییەکانی یانەکەی لە پرێمەرلیگ بگێرێت. بەڵام پێکانەکەی ئەم یاریزانە لەم وەرزەدا پلانەکانی ئارتێتای تا رادەیەک تێکدا.
بەڵام ئێستا ناوەڕاستکارەکە چارەسەری تەواوی وەرگرتووە لە پێکانەکەی گەڕاوەتەوە و ئامادەیە جارێکتر بگەڕێتەوە چوارگۆشەی سەوز. بەڵام ستافی پزیشکی ئارسیناڵ بە باشی دەزانن کە ئەستێرە نەرویجییەکە پێویستی بە کات هەیە تاوەکوو بگاتەوە بەرزترین ئاستی خۆی، لەلایەکیتریشەوە نیگەران بوون بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەرویج بکرێت بۆ یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا.
Martin Odegaard, Norveç Milli Takımı'nın kadrosundan çıkarıldı ve Arsenal'de yaşadığı sakatlığının rehabilitasyonuna devam etmek için İngiltere'ye dönecek. pic.twitter.com/gnx7KCFbMW
— EPL Günlükleri (@EPL_Gunlukleri) November 12, 2024
بەڵام ستافی تەکنیکی هەڵبژاردەی نەرویج رایانگەیاند کە ئۆدیگارد لەم پشووەی یارییە نیشتمانییەکاندا یاوەری هەڵبژاردەکەیان ناکات و بۆ دوو یاریی داهاتووی نەرویج بەرامبەر هەڵبژاردەکانی سلۆڤینیا و کازاخستان. کاپتنەکەی ئارسیناڵ بڕیارە لە لەندەن بمێنێتەوە وبەردەوام بێت لە راهێنانە تایبەتەکانی تاوەکوو جارێکی تر ببێتە هەمان ئەستێرەی کاریگەر لەژێر سەرپەرشتی میشێل ئارتێتای ئیسپانی.