یانەیەکی گەورەی ئەوروپا داوای تێن هاخ دەکات
راهێنەرە هۆڵەندییەکە بێ یانە نامێنێتەوە
یاریگا –
هەرچەندە هێشتا هەفتەیەک بەسەر دوورخستنەوەی ئێریک تێن هاخ، لە پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد نەچووە، یانەیەکی ئیتاڵی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات.
راهێنەرە هۆڵەندییەکە ئێستا بێ یانەیە و رۆژنامەی گازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، خاوەنانی رۆما بە هێمنی چاودێری دۆخەکە دەکەن و لەوانەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا، بڕیاری کۆتایی لەسەر راهێنەری داهاتووی یانەکەی پایتەخت بدەن.
هەفتەی رابردوو، فرێدکینس، خاوەنانی رۆما لە لەندەن بوون و بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیتاڵییەکە بێت، یەکێکە لە ئامانجەکانی سەردانەکە، کۆکردنەوەی زانیاری زیاتربوو لەسەر تێن هاخ و ئەگەرەکانی دەستنیسانکردنی وەکو راهێنەری نوێی یانەکە.
سەرچاوەیەک بە گازێتای راگەیاندووە، تێن هاخ نایەوێت جارێکی دیکە بچێتە نێو یانەیەکی پڕکێشە و ناجێگیر.
گراهام پۆتەر و فڕانک لامپارد دوو بەربژێری دیکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی رۆما.