فه‌ره‌نساگرنگترین

یاریزانێکی فەڕەنسی بەیەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا

Yariga App

یاریگا –

یاریازنێکی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا وازهێنای یەکجارەکی لە یاریکردن راگەیاند.

بافێتیمبی گۆمیس کە ماوەی ساڵانی 2008-2013 درێسی کەڵەشێرەکانی پۆشی، لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی DAZNی وەرزشی خانەنیشینبوونی لە تۆپی پێ راگەیاند.

گۆمیس لە کاروانی پیشەگەرێتی خۆیدا کە 20 ساڵ بەر لە ئێستا دەستیپێکرد، یاری بۆ یانەکانی سەینت ئیتیان، لیۆن، سوانزی سیتی، مارسیلیا، گالاتەسەرای، هیلال و کاواساکی کردووە.

ئەم بڕیارەی هێرشبەرەکەی پێشووی فەڕەنسیەکان لە کاتێکدایە تەمەنی گەشتووەتە 39 ساڵ و دوای دوو مانگ لە جیابوونەوەی دێت لەگەڵ یانە ژاپۆنیەکە.

گۆمیس بڕیاری وازهێنانی لە یاریکردن بە بڕیارێکی ئاسان نەزانی و وتی

ئەوە هەروا بڕیارێکی ئاسان نەبوو. تۆپی پێ بەردەوام بەنێو دەمارەکانمدا دەگوزەرێت.

ناوبراو لە مێژووی خۆیدا 783 یاری ئەنجامدا، تێیدا 347 گۆڵ و 75 ئەسێستی کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button